چالاكییه‌كی وه‌رزشی له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • شوبات 6, 2018
  • 179 Views
چالاكییه‌كی وه‌رزشی له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له‌پێناوی زیاتر پێشكه‌شكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ خوێندكاران و پێشكه‌شكردنی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان بۆ خوێندكاران، هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكی كەلار خولێكی تۆپی پێ ی بۆ سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی یەكەم و دووەمی سەرجەم  بەشەكانی په‌یمانگا كردەوە كە ژمارەیان لە(٢٠)تیپه‌ كەهەر قۆناغیێكی بەشێك بەتیپێك بەشداری دەكات .
ئه‌م چالاكییه‌ یه‌كێك ده‌بێت له‌ چالاكییه‌ جۆراوجۆره‌ وه‌رزشی و ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لارو هه‌وڵ ده‌درێت به‌چه‌ندین شێواز جگه‌ له‌ بواری زانستی خوێندكاران ئاشنا بكرێن و كه‌شی خوێندنیان بۆ خۆش بكرێت.