خوێندکاران پەیمانگای تەکنیکی کەلاریان پاککردەوە

  • شوبات 7, 2018
  • 357 Views
خوێندکاران پەیمانگای تەکنیکی کەلاریان پاککردەوە

ئەمڕۆ چواشەممە ڕێکەوتی ٧ی شوباتی ٢٠١٨ خوێندکارانی بەشی ژمێریاری قۆناغی یەکەم لە پەیمانگی تەکنیکی کەلار، بەئامادەبونی ھۆبەی تەندروستی و سەلامەتی، ھەستان بەئەنجامدانی ھەڵمەتێکی پاکردنەوەی ناوپایمانگاکە بەدروشمی (پاک ڕاگرتنی ژینگە ئەرکێکی مرۆیی و ئاینیە) لەوھەڵمەتەدا  خوێندکاران کە لەسەر ئەرکی خۆیان ھەستابوون بەدابین کردنی پێداویستییەکانی، دڵسۆزانە ھەڵمەتەکەیان ئەنجامدا و راگری پەیمانگاش بەناوی پەیمانگاوە دەست خۆشی لەوپۆلە خوێندکارە کردو رایگەیاند کە بەم کارەی خوێندکارانیان دڵخۆشن و ئومێد دەکەن لەم جۆرە چالاکییە بەبەردەوامی لەلایەن خوێندکارانەوە ئەنجامبدرێت و ئەوانیش وەکو راگرایەتی پشتیوانیان دەکەن.