خولێکی تایبەت بە فریاگوزاری بەڕێوەدەچێت

  • شوبات 7, 2018
  • 664 Views
خولێکی تایبەت بە فریاگوزاری بەڕێوەدەچێت

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لەکەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ فەرمانبەرانی ھۆبەی تەندروستی و سەلامەتی و خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی کەمپەکە بەڕێوەچوو.
بابەتەکانی خولەکە تایبەتن بەفریاگوزاری سەرەتایی کە بۆ ھەر حاڵەتێکی لەناکاو خوێندکاران و کارمەندان ئامادە دەکرێن و تیایدا وانەی تیۆری و پراکتیکی دەخوێنن بۆ ھەر یەک لەحاڵەتەکانی: بوومەلەرەزە، ئاگر کەوتنەوە، سووتاوی، شکان و ھەر حاڵەتێکی تر کە پێویست بێت.
خولەکە لەلایەن کەسانی شارەزاو خاوەن بڕوانامە لەوبوارەدا دەوترێتەوە کە وانەبێژان خاوەنی بڕوانامەی TOTی نێودەوڵەتین و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، دوو رۆژی یەکەم (چوارشەممەو پێنج شەممە) تایبەت بەخوێندکارە کچەکانی بەشە ناوخۆییەکان و دوو رۆژی دووەم (شەممەو یەکشەممە) تایبەتە بەخوێندکارە کوڕەکانی بەشە ناوخۆییەکان دەبێت.