بڕوانامه‌ی خولی فیربونی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی به‌خشرایه‌ كۆمه‌ڵێك له‌خوێندكاران

  • شوبات 11, 2018
  • 276 Views
بڕوانامه‌ی خولی فیربونی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی به‌خشرایه‌ كۆمه‌ڵێك له‌خوێندكاران

به‌مه‌به‌ستی ڕاهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری خوێندكاران بۆ فریاگوزاری سه‌ره‌تایی خولێك به‌ڕێوه‌چوو.

به‌دروشمی ( هه‌نگاوێكی پزیشكی سه‌رده‌میانه‌بۆ شاره‌زایی زیاتر و خزمه‌تكردن) ڕۆژی شه‌ممه‌ 10شوباتی 2018 ڕێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌له‌بجه‌ و به‌هاوكاری په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  به‌ئاماده‌بوونی مامۆستایان و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌زگا حكومییه‌كانی سنوره‌كه‌و خوێندكاران، وه‌ له‌پاش ووتنه‌وه‌ی چه‌ندین وانه‌و خولی تیۆری و پراكتیكی به‌ خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ه‌بجه‌ له‌سه‌ر جۆرو چۆنێتی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی كه‌له‌كاتی ڕوداوه‌ سروشتییه‌كان و ڕوداوه‌ نه‌خوازراوه‌كان ڕوبه‌ڕووی خه‌ڵك و خوێندكاران ده‌بێته‌وه‌ ، له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا بڕوانامه‌ی خولی فێربونی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی به‌خشرایه‌ خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌.