دوو خوێندكار كارێكی هونەری جوان ئەنجام دەدەن

  • شوبات 11, 2018
  • 748 Views
دوو خوێندكار كارێكی هونەری جوان ئەنجام دەدەن

لەپێناو دروستكردنی ژینگەیەكی جوان بۆ خوێندكارانی زانكۆ و نیشاندانی سیمایەكی شارستانی و ڕازاوە، هەردوو خوێندكار (گۆران بورهان ڕۆستەم – هیرۆن حمە سعید ) لە كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەستان بە نەخشاندنی وێنەی رەنگاو ڕەنگ لەسەر دیواری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان.

خوێندكار گۆران بورهان ڕۆستەم لە كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك/بەشی تەكنەلۆجیای داتابەیس وتی : خۆبەخشانە هەستاین بە نە خشاندنی دیوارەكان بە چەندین وێنەی جۆراو جۆر ئەمەش لەپێناو رەنگاو رەنگ كردنی دیوارەكان و بەخشینی دیمەن و سیمایەكی جوان لە راڕەوەكان و هەروەها گەیاندنی چەندین پەیام لە رێگەی وێنەوە بە خوێندكاران، راشیگەیاند بەردەوام دەبن تاوەكو زۆربەی دیوارەكان بە وێنە بنەخشێنین.

لای خۆشیەوە مامۆستا رێبوار بەختیار ئیبراهیم یاریدەدەری كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك رایگەیاند: جێگای دڵخۆشییە كە خوێندكارانمان بەم ڕۆحیەتە خۆبەخشانە خزمەت بە زانكۆ و ناوەندەكانی خوێندن دەكەن هەردوو خوێندكار ( گۆران بورهان و هیرۆن حمەسعید ) دوو خوێندكاری نمونەیی كۆلێجەكەمانن لای خۆمانەوە دەست خۆشیان لێدەكەین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

لەم لینكەوە دەتوانن بینەری كاری هونەری ئەم دوو خوێندكارە بن.