چۆن دەبیتە خاوەن کاری خۆت ؟

  • شوبات 12, 2018
  • 727 Views
چۆن دەبیتە خاوەن کاری خۆت ؟

سیمینارێک لەبارەی چۆنیەتی ھەنگاوەکانی دەست بەکارکردن بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دوو شەمە لەھۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان لەلایەن خوێندکارێکی بەشی کارگێڕییەوە لەژێر ناوی (چۆن دەست بەکاری خۆت بکەیت) سیمینارێک بەڕێوەچوو.

لەو سیمینارەدا ئاریان کاوە کە خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی (کارگێڕی)یە، لەماوەی کاتژمێرێکدا ئاماژەی بەھەنگاوەکانی سەرەتای دەست بەکارکردن کرد، ھەروەک چۆنیەتی برەودان و گەشەپێدانی بیرۆکەکانی کارکردنی بۆ خوێندکارانی ئامادەبوو خستەڕوو.
ئاریان وتی : گرنگە خوێندکار خاوەن بیرۆکەی کارکردنی خۆی بێت بۆیە ئەمڕۆ باسمان لەھەنگاوەکانی چۆنیەتی دەست بەکارکردن کردووە، بەتایبەت کاتێک کە خوێندکار خوێندنەکەی تەواو دەکات، چۆن بتوانێت ببێتە خاوەن کاری خۆیی و چیتر چاوی لەوە نەبێت حکومەت دایبمەزرێنێت.
لەبەشێکی دیکەی سیمینارەکەدا ھەریەکە لە بەڕێزان یاد جەمال خاوەنی ئاڤێستا گروپ لەبورای ئایتی و دکتۆر بەیاد خاوەنی لقی سلێمانی کۆمپانیای سامسۆنگ بەشدارییان کردوو، چۆنیەتی سەرکەوتنی خۆیان لەبواری کارکردندا بۆ خوێندکاران خستەڕوو.
ھیواشیان خواست خوێندکاران بەبڕوابوون بەئیرادەی خۆیان گرنگی بەتواناکانیان بدەن، بۆئەوەی بتوانن ببنە خاوەن کاری خۆیان و سوود بەکەسانی چواردەوریشیان بگەیەنن.