سیمینارێك له‌سه‌ر ماركێتینگ به‌ڕێوه‌چوو

  • شوبات 15, 2018
  • 1132 Views
سیمینارێك له‌سه‌ر ماركێتینگ به‌ڕێوه‌چوو

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكان كۆرنه‌ر و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی – كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی، ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان، سیمینارێكی‌ تایبه‌ت به‌ بواری ماركێتینگ به‌ڕێوه‌چوو.

سیمیناره‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی راگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی به‌ڕێی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.حه‌كیم عوسمان و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایانی به‌شی بازاڕگه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و خوێندكارانی ئه‌و به‌شه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا له ‌لایه‌ن هاوبیر حه‌مه‌ عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌مه‌ریكان كۆرنه‌ی سلێمانییه‌وه‌ ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكرا، كه‌ تیایدا كارو چالاكییه‌كانی كۆرنه‌ره‌كه‌ی به‌ خوێندكاران ناساند، دواتر له‌لایه‌ن د.حه‌كیم عوسمانه‌وه‌ وته‌یه‌ك پێشكه‌شكرا كه‌ تیایدا ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌رده‌وامه‌ی زانكۆ و ئه‌مه‌ریكان كۆرنه‌ری به‌ گرنگ وه‌سفكرد و هیوای خواست وه‌ك هه‌میشه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ هه‌بێت تاكو بتوانن به‌ هه‌ردوو لا زۆرترین سوود به‌ خوێندكارانی زانكۆ بگه‌یه‌نن.

پاشان لایه‌ن مامۆستا بڕیاره‌وه‌، سیمیناره‌كه‌ پێشكه‌شكرا، كه‌ تیایدا به‌وردی باس له‌ ماركێتینگ كرا و چۆنێتیی به‌ستنه‌وه‌ی ماركێتینگ به‌ ژیانی خوێندكارانه‌وه‌، هه‌روه‌ها بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و بواره‌ تیایدا رونكرانه‌وه‌ و دواتر به‌ به‌شداریكردنی خوێندكاران و وه‌رگرتنی رای ئه‌وان سیمیناره‌كه‌ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرا.

لە کۆتایی سیمینارەکەشدا بەڕێوەبەری گۆشەی ئەمریکی وۆرکشۆپێکی 3 ڕۆژی کردە دیاری بۆ 15 خوێندکار لە خوێندکارانی بەشەکە کە لەلایەن ڕێپێدراوی فەرمی (جۆن ماکس وێڵ-ی ئەمریکی و سەنتەری کەنەدی) لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت کە تێچوی ئەم ڕاهێنانە بۆ هەر بەشدار بوویەک (200$)ە.