تیرو پشکى خولی تۆپی پێی (مامی من) راکێشرا

  • 2018-02-21
  • 1357 Views
تیرو پشکى خولی تۆپی پێی (مامی من) راکێشرا

ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ 2018/2/21 لە کەمپی کۆلێجە تەکنییەکانى زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى تیروپشکى خولی تۆپی پێ بۆ 20 بەشی زانستى بەیانیان و ئێواران لە هەر چوار کۆلێجى تەکنیکی (کارگێڕی– تەندروستى- ئینفۆرماتیک- ئەندازیاری) راکێشراو وا بڕیارە لە رۆژانى داهاتوودا یارییەکانی دەست پێ بکات.

خولەکە لە ژێر ناوى (مامی من ) و بەسەر پەرشتى بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون سەرۆکى زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانى بەڕێوە دەچێت و تایبەتە بە بەشە زانستییەکانى ئەو کۆلێجانەى کە لە کەمپی چوارچرادان.

ئامانج لە خولەکە بەهێزکردنى زیاتری پەیوەندی نێوان خوێندکاران و مامۆستایانى سەرجەم کۆلێجەکانەو هەروەک رەخساندنى کەشێکى وەرزشییە لەنێو زانکۆدا تا ببێتە هاندەرێک بۆ پێدانى گڕوتینێکى زیاتر بە خوێندکاران بۆ سەرکەوتنیان لە خوێندنەکەیاندا.

تیرو پشکەکەى ئەمڕۆش بەئامادەبوونى یاریدەدەرى کۆلێجەکان و هۆبەى راگەیاندن و چالاکییە گشتییەکان و بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆ بەڕێوەچوو، واش بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوودا خولەکە بە یەکەم یاری لەنێوان پلانسازی شارو تەندورستى کۆمەڵ دەست پێ بکات.