گەشتێكی زانستی خوێندكاران بۆ پەیمانگای تەكنیكی دوكان

  • شوبات 21, 2018
  • 1846 Views
گەشتێكی زانستی خوێندكاران بۆ پەیمانگای تەكنیكی دوكان

بەمەبەستی گەشتێكی زانستی خوێندكارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردنی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەردانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردنی پەیمانگای تەكنیكی دوكان-یان كردو لەلایەن د.كاوە ڕەزا راگری پەیمانگا و م.هەرمن شێركۆ سەرۆكی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردن پێشوازییان لێكرا.

پاشان خوێندكارەكان سەردانی هۆڵەكانی خوێندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردنیان كرد و لەنزیكەوە كۆمەڵێك بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ كرا و هیوایان خواست كە لە ئایندەیەكی نزیكدا خوێندكارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردنی پەیمانگای تەكنیكی دوكان سەردانیان بكەن تاكو زیاتر ئاشنابن بەیەكتر و كار و چالاكی بەهاوبەشی ئەنجام بدەن و سوود لەیەكتر وەربگرن.