خوێندكاران بە گەشتێكی زانستی دەچنە پارێزگای هەڵەبجە

  • شوبات 22, 2018
  • 1633 Views
خوێندكاران بە گەشتێكی زانستی دەچنە پارێزگای هەڵەبجە

خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی كارگێڕی بانكەكان لە پەیمانگای تەكنیكی دوكان، بە گەشتێكی زانستی سەردانی بانكی هەڵەبجە/٣ و پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە و مۆنۆمێنتی پارێزگاكەیان كرد.

لە میانەی سەردانەكەی خوێندكاراندا (م.ڕزگار حمە رەشید) سەرۆك بەشی كارگێڕی بانكەكان بەشێوەیەكی پراكتیكی ئاماژەی بەو بابەتانەدا كە فەرمانبەری بانك كاری لەسەر دەكەن بە سەردانیكردنی هەموو بەشەكانی بانك بۆ ئەوەی خوێندكاران زیاتر شارەزابن و ئاشنابن بە هەموو ئەو بابەتانەی كە بەشێوەیەكی تیۆری و ئەكادیمی دەخوێندرێت، پاشان سەردانی بەشە زانستییەكانی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن مامۆستایان و خوێندكارانی پەیمانگاكەوە پێشوازییان لێكرا، لە كۆتایی گەشتەكەشیاندا خوێندكاران سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیان كرد.