سیمینارێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە پەیامنێری جەنگ به‌ڕێوه‌چوو

  • شوبات 22, 2018
  • 750 Views
سیمینارێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە پەیامنێری جەنگ به‌ڕێوه‌چوو

ئەمڕۆپێنجشه‌مه‌ (‎22-2-2018) لە هۆڵی پیرەمێرد، لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سیمینارێكی تایبەت لە لایەن (لیۆن مۆرس)ەوە لە ڕێگای پرۆگرامی (zoom)ەوە، بەشێوەیەكی راستەوخۆ و بە ئۆنلاین ئەنجامدرا كە تایبەت بوو بە راهێنانی رۆژنامەنووسانی گەنج لەو ناوچانەی كە جەنگی تیادایە.

سیمینارەكە بە ئامادەبوونی هەر یەك لە پ.ی.د. حەكیم عوسمان راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و د.كاوە رەزا راگری پەیمانگای تەكنیكی دوكان و م.ئیكرام سەعید یاریدەدەری راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و هاوبیر حەمەعەلی بەڕێوەبەری گۆشەی ئەمریکی لە زانکۆی سلێمانی و هەریەك لە خوێندكارانی بەشی تەكنیكی پەیوەندییە گشتییەكانی و بازاڕگەری و بەشی تەكنیكی میدیا پێشکەش کرا، لە رێگای هەمان پرۆگرامەوە و بەشێوەیەكی راستەوخۆش سەرجەم ئەمەریكان كۆرنەرەكانی تری شارەكانی تری عێراق تیایدا بەشداربوون.

سیمیناركە لە لایەن( لیۆن مۆرس) ەوە کە بەڕەگەز ئەمەریکییە پێشكەشكرا كە پسپۆڕی پەرەپێدانی میدیایین و ئەزموونی زیاد لە( 15) ساڵیان هەیە لەو بوارەدا، هەروەها وەك رۆژنامەنوسێكی بە ئەزموون و شارەزا لە میدیای جەنگدا هەندێك لە ئەزموونەكانی خۆی خستەڕوو.

لە كۆتاییشدا بەشداربووانی لە سیمینارەكە بە شێوەیەكی راستەوخۆ پرسیارەكانیان ئاڕاستە كرد و بیروڕاكانیان ئاڵوگۆڕ كرد.

سیمینارەكە بە هاوبەشی لە نێوان كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی سه‌ربه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ئەمەریكان كۆرنەری سلێمانیدا بوو، كە ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆگرامی(VAP) كە پرۆگرامی( IREX) ە تایبەت بە عێراق و ئەمەریکان کۆرنەرەکانیش لێی سوودمەند دەبن.