سمینارێك له‌سه‌ر دروستكردنی وێبسایت به‌ڕێوه‌چوو

  • شوبات 25, 2018
  • 936 Views
سمینارێك له‌سه‌ر دروستكردنی وێبسایت به‌ڕێوه‌چوو

به‌ئامانجی شاره‌زابوونی خوێندكاران و وه‌رگرتنی ئه‌زمونی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و وانه‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ی كه‌ ده‌یخوێنن و پێویستیان به‌ زانیاری زیاتره‌،  به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د.سۆران سعید ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و م.ڕێبوار به‌ختیار یاریده‌ده‌ری ڕاگر و ژماره‌یك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خووێندكارانی كۆلیجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 2018/2/25 له‌هۆڵی كه‌مپی كۆلێجه‌ته‌كنیكیه‌كان سیمسنارێك له‌لایه‌ن خوێندكار (ئاكام نجات عباس ) خوێندكاری كۆلێجی ته‌كنیكی  ئیمفۆرماتیك به‌شی (ته‌كنه‌كنه‌لۆجیای زانیاری) له‌بواری (وێبسایت) ئه‌نجام درا

سیمیناره‌كه‌ چۆنیه‌تی دروست كردنی سایت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان سود وه‌رگرتن له‌ سایت و ناوه‌نده‌گرنگه‌كانی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی سایت كه‌تیایدا باس له‌

Bootstrap / Hosting and Domain  / Website Static and Dynamic

کرا، هه‌روه‌ها له‌سیمیناره‌كه‌دا به‌ووردی تیشك خرایه‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌

bootstrap
http://getbootstrap.com

PDO with PHP/MYSQL tutorial
https://www.youtube.com/watch…

Free Hosting
https://www.000webhost.com

Free Domain
http://www.dot.tk

له‌كۆتایی سیمینارەکەدا مامۆستایان و خوێندكاران و ئاماده‌بوان سوپاس و ده‌ست خۆشی خۆیان ئاراسته‌ خوێندكار (ئاكام نجات عباس) كرد بۆ  پێشكه‌شكردنی ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگ و به‌سوده‌ و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست،هه‌روه‌ها خوێندكار (ئاكام نجات عباس) سوپاسی ڕاگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكی  و به‌شی ڕاگه‌یاندن و هه‌مووئه‌وكه‌سانه‌ كرد كه‌هاوكاری بوون بۆ ئه‌نجام دانی  كارو چالاكیه‌كانی به‌تایبه‌ت ئه‌نجام دانی ئه‌م سیمیناره‌.