كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دات

  • شوبات 25, 2018
  • 421 Views
كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دات

بڕیاره‌ رۆژانی (23-2018/7/24) كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی خۆی له‌بواری ته‌ندروستی و زانسته‌ پزیشكییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، له‌و كۆنفرانسه‌دا چه‌ندین توێژه‌ری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌ توێژینه‌وه‌ زانستییه‌ پڕبایه‌خه‌كانیان به‌شداربن، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌شێكیش له‌توێژه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ شێوه‌ی راوێژكار یا هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌كی بۆ توێژینه‌وه‌كان به‌شداریی له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

بۆیه‌ داواكارین له‌ توێژه‌ران كه‌ توێژینه‌وه‌ كانیان بنێرن بۆ ئه‌و ئیمه‌یله‌ی كه‌ له‌ ئه‌جێنداكه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه‌: