خوێندکارانى بەشى ژمێريارى بەگەشتێکى زانستى سەردانى زانكۆى كۆيە يان كرد

  • ئازار 1, 2018
  • 907 Views
خوێندکارانى بەشى ژمێريارى بەگەشتێکى زانستى سەردانى زانكۆى كۆيە يان كرد

  خوێندکارانى قۆناغى دووەمى بەشى ژمێريارى خوێندنى بەیانیان لەپەیمانگاى تەکنیکى دوکان، بەگەشتێکى زانستى سەردانى زانكۆى كۆؤيە و  بانکى الرافيدين/ لقى زانكۆ  و پەیمانگاى تەکنیکى كۆيەیان کرد.

لەو بارەیە وە سەرۆکى بەشى ژمێريارى به ڕێز(م.هه ڵكه وت اسماعيل محمدأمين ) ووتى خوێندکارانى قۆناغى دووەمى بەشى ژمێريارى خوێندنى بەیانیان بەگەشتێکى زانستى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد. لەمیانەى سەردانەکەیاندا لەلایەن به رێزان  (م.عمر كاكه رِه ش عمر) و (م.دلَشاد أحمد شريف)  مامۆستاى  وانه بێژ له بەشەكەمان سەرپەرشتى كران،  سەردانکیردنى هەموو بەشەکانى بانکى الرافيدين/ لقى زانكۆيان كرد لەلايەن بەرێوەبەرى بانك و ستافێکى شارەزا بۆ ماوەى (٢) كاتژمێر بەشێوەيەكى پراكتيكى وانەيان بەخوێندکاران ووتەوه، لەکۆتایی گەشتەکەشیاندا سەردانى بەشە زانستیەکانى پەیمانگاى تەکنیکى كۆيەيان کرد و لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانى پەیمانگاوە بەشێوەیەکى جوان پێشوازییان لێکرا.