ئاهه‌نگی ده‌رچونی خولی 28 هه‌مینی خوێندكارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕیوه‌چوو

  • ئازار 2, 2018
  • 874 Views
ئاهه‌نگی ده‌رچونی خولی 28 هه‌مینی خوێندكارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕیوه‌چوو

به‌دروشمی خولی‌ (شكۆی نیشتیمان ) ئاهه‌نگی ده‌رچوانی كۆلیجی زانسته‌ پراكتیكیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 1 / 3/ 2018 له‌هۆلی پرۆفیسۆر دكتۆر مصطفی زه‌ڵمی و به‌ چاودێری به‌ڕێزان دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و  دكتۆر ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ئاماده‌بونی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و جێگری پاریزگارو پ.ی . د.سۆران أبوبكرمحمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌نیكی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی . د دانا احمد مصطفی راگری هه‌ردوو كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و په‌یمانگای ته‌كنكیكی هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و  یاریده‌ده‌رانی كۆلیج و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رۆكی به‌شه‌زانسته‌كانی كۆلێج و په‌یمانگا و مامۆستایان وخوێندكاران،  له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ئاهه‌نگی ده‌رچونی خوێندكاران به‌دروشمی ( خولی‌ شكۆی نیشتیمان ) خولی (28 ) هه‌مینی زانكۆی پۆلیته‌كنیك و خولی (9 ) هه‌مینی كۆلیجی زانسته‌ پراكتیكیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و خولی (12 ) هه‌مینی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان و ناوی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سروودی ( خۆشم ئه‌وێ ی ووڵاته‌كه‌م) ده‌ستیپێكرد و دواتر كه‌ژاوه‌ی ئاڵای كۆماری عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆلێج و په‌یمانگاكان نمایش كران.

پاشان له‌گه‌ڵ مارشی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازی كرا له‌ سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆو ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكان

ووته‌ی ڕیكخه‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانی ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوانی خولی 28 هه‌مینی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن پ.ی.د. دانا احمد پێشكه‌شكراو ئاماژه‌ی كرد به‌ ناونانی ئه‌م خوله‌ی ده‌رچوون به‌ناوی (شكۆی نیشتمان) كه‌ وه‌ك ڕێزێكه‌ بۆ له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌رۆك كۆماری عێراق و دڵسۆزی زانست و زانكۆكان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال. پاشان سوپاسی پشتگیری و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ سه‌رخستنی بواری خوێندنی باڵا، وه‌ پیرۆزبایی له‌ یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی خوێندكاران كرد و هیوای داهاتوییه‌كی گه‌شی بۆ خواستن.وه‌ سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆو لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن و گشت لیژنه‌كان وسه‌رپه‌رشتیاران و لیژنه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد كه‌ ماندوبوون به‌ ئاماده‌كاری ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌وه‌.

پ.ی.د سۆران ابوبكر محمد  له‌جیاتی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ ووته‌یه‌كیدا به‌خێرهاتنی میوانه‌ به‌ڕێزه‌كانی كرد و پیرۆزبایی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌یانده‌ خوێندكاران و كه‌س و كاریان كه‌ ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌بات و ماندوبونیان ده‌چننه‌وه‌، وه‌ ئاماژه‌ی كرد كه‌ ئێمه‌ له‌ زانكۆكان هه‌میشه‌ پشتیوانتان ده‌بین بۆ خستنه‌ سار كارتان به‌پێ ی پسپۆری و بڕوانامه‌كانتان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد به‌ ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ پشتیوانییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی بۆ زانكۆو خوێندنی باڵاو ووتی له‌ده‌ستدانی ئه‌و زاته‌ زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌بوو له‌ كوردستان و به‌تایبه‌تتر له‌ ئێمه‌ وه‌ك مامۆستاو خوێندكارانی زانكۆ.

له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكه‌وه‌ داوا له‌ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرا به‌پێ ی یاساو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌موو ڕێكاره‌كانه‌وه‌ بڕوانامه‌ی ده‌رچوون ببه‌خشرێت به‌ خوێندكارانی ده‌رچوو ، وه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه‌ داواكه‌یان په‌سه‌ند كراو بڕوانامه‌ی ده‌رچونیان پێبه‌خشرا.

له‌ كۆتاییدا خه‌ڵات به‌سه‌ر خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كاندا دابه‌شكرا.