راپه‌ڕین… ده‌رئه‌نجامی توڕه‌یی گه‌لێك

  • ئازار 4, 2018
  • 786 Views
راپه‌ڕین… ده‌رئه‌نجامی توڕه‌یی گه‌لێك

مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆمان

خوێندكارانی به‌رێز

سڵاوتان لێبێت و راپه‌رینتان باش

لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ سبه‌ی 5/3/2018 یادی 27 ساڵه‌ی راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌، ئه‌و راپه‌رینه‌ی كه‌ سه‌راپا ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانی گۆڕی و به‌قۆناغی جیاواز جیاواز راپه‌رین تاوه‌كو ساڵی 2013 خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و ئاسایشی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هێنا، هه‌ربۆیه‌ هه‌موو ساڵێك به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌یكه‌ین به‌ وێستگه‌یه‌ك بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئازارانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه‌و گه‌یاندنی په‌یامی راپه‌رین بۆ نه‌وه‌كانی ئێستاو ئاینده‌.

به‌رێزان …

ئێستا وه‌كو لای هه‌مووتان ئاشكرایه‌ گوزه‌رانی خه‌ڵكی به‌گشتی و فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌تی باشنییه‌و دۆخێكی ده‌روونی خراپ به‌سه‌ر كوردستانه‌كه‌ماندا هاتووه‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ بێ ئومێدبین پشت بكه‌ینه‌ خواسته‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمان، هه‌ربۆیه‌ له‌م یاده‌دا به‌سه‌رجه‌م هێزه‌سیاسییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی خۆشمان ده‌ڵێیین، چیتر پێویستیمان به‌وه‌یه‌ به‌ جددی تر و ژیرانه‌تر بیر له‌ گه‌له‌كه‌مان بكه‌نه‌وه‌و ئاینده‌ی نه‌وه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات و له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیش دێڕه‌كانی خۆی نانوسێته‌وه‌. دووباره‌ پیرۆزبێت یادی راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان و ئومێده‌وارین ئه‌مه‌ وێستگه‌و ده‌رقه‌تێك بێت بۆ به‌خۆدا چوونه‌وه‌و ره‌خنه‌ له‌خۆگرتن.

سڵاو له‌ گیانی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لالی هه‌میشه‌ زیندوو، ئه‌ندازیاری خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌كه‌مان.

سڵاو له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان

 

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كان