ژنان دوور لە توندوتیژی كۆمەڵگایەكی تەندروست بەرهەم دەهێنن

  • ئازار 7, 2018
  • 656 Views
ژنان دوور لە توندوتیژی كۆمەڵگایەكی تەندروست بەرهەم دەهێنن

رۆژی (2018/3/7) لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان، كۆڵۆكویەمێكی زانستی لەژێر ناوونیشانی (ژنان دوور لە توندو تیژی كۆمەڵگایەكی تەندروست بەرهەم دەهێنن) لە لایەن كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە بەڕێوەچوو.

لەو كۆڵۆكیومەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە میوانان ئامادەیبوون، كۆمەڵێك زانیاری و داتای شیكاری ورد دەربارەی توندوتیژیەكان دژ بە ژنان لەلایەن كەسانی پسپۆرەوە خرانەڕوو، كە لەداهاتوودا لەلایەن ئەكادیمیانی كۆلێجەوە كاری زیاتریان لەسەر دەكرێت و توێژینەوە و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە دەكرێت تاوەكو بەشێوەیەكی زانستییانە لە رووە تەندروستییەكەوە كێشەكانی ژنان چارەسەر بكرێن لە كۆمەڵگای كوردیدا.