به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بناسه‌

  • ئازار 7, 2018
  • 3125 Views
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بناسه‌

*ناوی بەڕێوەبەرایەتی:

-بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی

* مێژووی دامەزراندنی:

-2012/11/19

* ژمارە و ناوی ھۆبەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی:

-سێ ھۆبە ئەوانیش ( ژینگە, بەرگری شارستانی, کۆمەڵایەتی)

* ژمارە و پسپۆڕی فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی:

-یانزە فەرمانبەر لە پسپۆڕە جیاوازەکانی ( کارگێڕی, تەندروستی کۆمەڵ, شیکاری نەخۆشییەکان, سڕکردن, کیمیا, ناوەندی) بەھۆی دڵسۆزی و لەخۆبوردویی کارمەندانەوە تاڕادەیەکی باش توانیومانە کار و چالاکییەکانمان زۆربەباشی بەڕێوەبەرین.

*تا چه‌ند ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانتان له‌گه‌ڵ كارو چالاكییه‌كانتان یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ ، یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان پێویستی به‌ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری تر نیه‌ بۆ خێراتر كردنی كاروباره‌كان:
-بێگومان ئەگەر ژمارەی فەرمانبەرانمان زیادبکرێت ئەوا کار و چالاکی زیاتر و باشتر ئەنجام دەدەین.

*ئیش و كار و چالاكی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ چیه‌:
-بەشێوەیەکی گشتی کاری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و سەلامەتە بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ.

*تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ هه‌نگاوی به‌ره‌و تازه‌گه‌ری ناوه‌:
– بەڕادەیەکی زۆرباش توانیومانە بەھاوکاری و پشتیوانی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ئەو ستانداردە نوێیانەی کەلەدونیای پێشکەوتو پەیڕەودەکرێن لەبواری تەندروستی و سەلامەتی لەناو زانکۆ لەبەرچاوی بگرین و لەگەڵ تازەگەریەکانی بواری خۆماندا ھاوتەریبانە بەرەو پێشەوە بڕۆین.

*یاساو ڕێنماییه‌كان تا چه‌ند ڕوونییان تیادایه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشه‌كانتان:
– یاسا و ڕێنماییەکان بەشێوەیەکی زۆرباش پەیڕەوی لێدەکەین و, کاروبارەکانمان زۆر بەڕوونی و شەفافانە بەڕێوە دەبەین.

*په‌یوه‌ندیتان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌ چۆنه‌:
– پەیوەندیمان زۆرباشە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناو وەزارەت بەتایبەت بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی وەزارەت کە ڕاستەوخۆ ئێمەش سەربەوانین.

*تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌ مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆ ڕازین:
– تاڕادەیەکی زۆرباش لەمامەڵەیان ڕازین و لەھەمووکارێکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران, پشتیوانیمان لێ دەکەن و ھاوکارمانن.

*له‌ ڕووی كارگێڕییه‌وه‌ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چۆنه‌:
– لەگەڵ کۆلێج و پەیمانگاکان پەیوەندییەکی زۆرباشمان ھەیە, تاڕادەیەکی زۆرباش بەھەماھەنگی کاروبارەکانمان بەڕێوەدەبەین لەڕێگەی ھۆبەکانی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان لە کۆلێج و پەیمانگاکان.

*ده‌وامی ڕۆژانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆنه‌:
– جگە لەڕۆژانی پشو, ڕۆژانی ئاسایی بەیانیان و ئێواران دەوام دەکەین.

*ئه‌و گرفتانه‌ چین كه‌ دێته‌ ڕێتان:
– گرفت ئەگەر ھەبێت, ھەندێک جار بەھۆی کەمی بوجەی زانکۆ وەیە ھەندێک کێشەمان بۆ دروستدەبێت ئەوەشمان بەپشتیوانی سەرۆکی زانکۆ تاڕادەیەکی زۆرباش چارەسەرکردووە.

*تا چه‌ند له‌ ئه‌نجامی كارو چالاكی و داهێنانه‌كانتان سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ڕێزو پێزانینتان ئاراسته‌ ده‌كات:
-ھەمیشە بۆکاری چالاکی نوێ و, تازەگەری سەرۆکایەتی زانکۆ سوپاس و پێزانینی دەربڕیوە بۆکارە دڵسۆزانەکانمان.

*ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ بایكۆتی ده‌وام په‌یدا بوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا كردووه‌:
– بەداخەوە بابەتی بایکۆت ئاستەنگی بۆکاروباری زۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەم ناوچەیە دروستکردووە خۆشبەختانە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی ھیچ کاتێک و لەژێر ھیچ فشارێک بایکۆتی دەوامی نەکردووە و کاروبارەکانی بەباشی تێپەڕاندووە.

*به‌نیازنین داواكاری بۆ كردنه‌وه‌ی هۆبه‌ی نوێ بكه‌ن:

-بەڵێ بەدڵنیاییەوە ئه‌گه‌ر ڕێنماییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی هۆبه‌ ڕێگه‌مان پێبدات.

*كارگێڕی هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنه‌، تا چه‌ند توانیوتانه‌ ڕۆتین له‌ نێو كاره‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌:
– بەداخەوە ڕۆتینی زیادە لە زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەکان بونی ھەیە, بەڵام خۆشبەختانە تاڕادەیەکی باش توانیومانە ئەم ڕۆتیەنە زیادەیە کەم بکەینەوە,

*له‌ڕووی مومته‌له‌كاته‌وه‌ تا چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان بڕی پێویستی بۆ دابینكراوه‌:
-بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بەشی پێویست مومتەلەکاتی بۆ دابینکراوە, ئەوەنەی کە بتوانین کاروبارەکانی خۆمانی پێ بەڕێوەبەرین, و ھەندێک پێداویستیمان ھەیە خۆشبەختانە سەرۆکی زانکۆ ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنیان دەربڕیوە و لەجێبەجێکردندایە.

*تا چه‌ند توانیوتانه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌تان خه‌ڵكانی پسپۆر دروست بكه‌ن و ئاماده‌سازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا پۆست وه‌ربگرێت:
– کاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دابەشکردووە بەسەر چەند تیمێکدا بۆئەوەی بتوانین بوار بۆ تەواوی کارمەندەکانمان بڕەخسێنین, کەتوانای ڕابەڕایەتی کردن و ئیدارەدانی کاروچالاکی ھەر موئەسەسەیەکیان ھەبێت لەبواری خۆیاندا.

*چ پێشنیارێكتان هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌ پێناو زیاتر پێشخستنی ئیش و كاره‌كانتان:
– پێشنیارمان بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ ئەوەیە کە لەسەر ئەم ڕەوتەی خۆیان بەردەوام بن و, ھەمیشە وەک ئێستا بەچاوی بایەخەوە لە تەندروستی و سەلامەتی بڕوانن و زیاتر و باشتر گرنگی بەم بەڕێوەبەرایەتیە بدەن.

*چ داواكارییه‌كتان هه‌یه‌ له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانتان ده‌كه‌ن چ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ بێت یان ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ:

– داواکارم لەو کەسانەی کەسەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەن, بەپێی پێویستی کاروباروبارەکانیان بمێننەوە و کاتی کارکردنمان بەفیڕۆنەدەن و مافی کەسانی تر پێشێل نەکەن.

*دوا وته‌تان چیه‌:

-داوامان له‌ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و ئەنجومەن و ستافی بەڕێوەبردنی زانکۆ ئەوەیە, کە بەچاوی بایەخەوە لە تەندروستی و سەلامەتی بڕوانن گرنگی و بایەخی زۆر بەم بوارە و ئیش و کاری ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بدەن , لەبەر بەرژەوەنی و سەلامەتی خۆیان, چونکە ئامانجی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە و ھەوڵ و ماندووبونی بۆدابینکردنی ژینگەیەیکی تەواو تەندروست و سەلامەتە بۆ زانکۆ. بۆیە پێویستە ھەر کەسێک بەجۆرێک لەجۆرەکان پەیوەندی دارە بە زانکۆ ھاوکاری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بێت.

 

به‌ڕێوه‌به‌ر /

كرمانج احمد