نەورۆزی بەرخۆدان … پیرۆز لەھەمووان

  • ئازار 21, 2018
  • 321 Views
نەورۆزی بەرخۆدان … پیرۆز لەھەمووان

بەبۆنەی ھاتنی نەوروزو ساڵی نوێی کوردی، بەناوی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکەین، وەکو ھەموو کوردێکی دڵسۆزیش ئەم نەورۆزەو مەشخەڵەکەی پێشکەش بە عەفرین و کەرکوک دەکەین و دەڵێین:
کەس نەڵێ کورد مردووە کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
ئەمساڵی نەورۆز دڵگرانین، بەڵام وەکو ھەمیشە نەورۆز وێستگەیەکی گرنگە بۆ جۆشدانەوەی گیانی کوردایەتی و بەرخۆدان، بۆ سەلماندنی بوونی نەتەوەیەکی ھەمیشە زیندوو بەناوی (کورد)ەوە، ھەربۆیە ئێمە لەیادی نەورۆزدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کوردو کوردستان لەھەر پارچەیەکی کوردستان بێت، سڵاو بۆ عەفرین و عەفرینییەکان و سڵاو بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان، سڵاو بۆ ھەموو کوردستانیان لەھەرکوێیەکی دونیابن.
دووبارە نەورۆزتان پیرۆزبێت و بەھیوانی کۆتایی ھاتن بەقەیرانەکانی ھەرێم و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان.

بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان