په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕیوه‌به‌ره‌كانی زانكۆ

  • ئازار 28, 2018
  • 1252 Views
په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕیوه‌به‌ره‌كانی زانكۆ

به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پێزانین و سوپاسكردنی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی هاوكارو پشتیوانی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان بوون له‌كاتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2017 و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناكه‌یان ، ڕاگرایه‌تی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌ هاوكارو پشتیوانی ڕاسته‌خۆیان بوون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌28 ی ئازاری 2018 به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، د. سالم نعمت عزیز ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان وه‌ك پێزانینێك له‌به‌رامبه‌ر به‌ هه‌وڵ و ماندوبوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ( ئه‌ندازه‌و پرۆژه‌كان – دارایی- كارگێڕی- نوسینگه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك) كه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای په‌یمانگاكه‌یاندا بوون و له‌ماوه‌یه‌كی كورتتدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو كرا.

لای خۆیه‌وه‌ د. سالم نعمت عزیز ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان زۆر سوپاسی سه‌رۆك و یاریده‌ده‌ران و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد له‌ پای هاوكاری و پشتیوانی به‌رده‌وامیان له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و به‌تایبه‌تیش له‌ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی خێرایان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای په‌یمانگاكه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن.