ده‌ربه‌ندیخان : گه‌شتێكی به‌هاره‌ بۆ خوێندكاران و مامۆستایان ڕێكخرا

  • نیسان 13, 2018
  • 1605 Views
ده‌ربه‌ندیخان : گه‌شتێكی به‌هاره‌ بۆ خوێندكاران و مامۆستایان ڕێكخرا
 پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بە هاوکاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان گەشتێکی بەهارەیان بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و کارمەندانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان ڕێکخست.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 12/4/2018 ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان گەشتێکی بەهارەیان ئەنجامدا بۆ خوێندکاران و مامۆستایان کارمەندانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بۆ سەیرانگاکانی قەرەداخ ، لەگەشتەکدا نزیکەی 700 کەس لە خوێندکاران و مامۆستایان و کارمەندان بەشداربون ، وە بەشیکی سەرەکی گەشتەکە بەئاهەنگی گورانی موزیک و هەڵپەرکی رازینرایەوە لە لایەن ئامەدەبوانەوە.  بەئامادەبوونی هەردوو گۆرانیبێژی لاو پێشڕەو هەورامی عەتا پێنجوێنی یەوە .
دواتر لە وتەیەکدا پ.ی.دسالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان دەستخۆشی لە خوێندکاران کرد بۆ بەشداریکرنی بەرچاویان لە بەهارە گەشتەکەدا و سڵاوی سەرۆکی زانکۆی بولیتەکنیکی سلێمانی گەیاندە خوێندکاران و بەڵێنی کاری باشتر و خزمەتی زیاتری بەخوێندکاران دا و هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک خواست .
دواتر تا درەنگانێکی ئێوارە گەشتەکە بە ئاهەنگی هەلپەڕکێ و گۆرانی درێژەی هەبوو.