خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك كرایه‌وه‌

  • نیسان 15, 2018
  • 340 Views
خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك كرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌رواری (2018/4/14) له‌خولێكی  یه‌ك ڕۆژه‌دا كه‌  له‌لایه‌ن هۆبه‌ی ته‌ندروستی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكه‌وه‌ به‌ ناونیشانی ( فریا گوزاری سه‌ره‌تای له‌پێناو ڕزگاركردنی  ژیانی كه‌سێك )  بۆ خوێنكارانی  قۆناغی یه‌كه‌می هه‌رسێ به‌شی ( ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ، ته‌كنه‌لۆجیای داتابیس ، تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر ) كرایه‌وه‌

 له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی هۆبه‌ی ته‌ندروستی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك بۆ  زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ فریاگوزاری سه‌ره‌تای بۆ حاڵه‌ته كتوپڕ و   نه‌خوازراوه‌كان و چۆنیه‌تی  چاره‌سه‌ركردنی خێرا  له‌لایه‌ن  (د.سه‌رده‌شت غفور) به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ته‌ندروستی كۆلێج به‌وردی سه‌رجه‌م ڕێگاكان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنه‌ خێراكان مامه‌ڵه‌كردنێكی ته‌ ندروستانه‌ بۆ حاڵه‌ته‌ نه‌خوازراو كتوپڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی   بۆ خوێندكاران ڕونكرایه‌وه‌ به‌ئامانجی ڕزگاركردنی كه‌سێك له‌ مردن و چاره‌سه‌ركردنی تاگه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌.