چه‌مچه‌ماڵ : پانێڵێك له‌ یادی ئه‌نفالدا به‌ڕێوه‌چوو

  • نیسان 17, 2018
  • 528 Views
چه‌مچه‌ماڵ : پانێڵێك له‌ یادی ئه‌نفالدا به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی 2018/4/16 به‌بۆنه‌ی  یادی تاوانی ئەنفاله‌وه‌ لەھۆڵی سیمیناری پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ پانێڵێک لەژێر ناونیشانی ( ڕێگە چارە بۆ گەیشتن بە مافی ڕەوای قوربانیانی ئەنفال ) ڕێکخرا، له‌ پانێڵه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕاگری په‌یمانگاو مامۆستایان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندكاران ئاماده‌ی بوون و بۆ ڕێز لێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كوردستان چه‌ند ساتێم به‌ پێوه‌ وه‌ستان.
له‌ پانێڵه‌كه‌دا (د.ھونەر ئەمین ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی ( ئاستەنگەکانی بەردەم بە نێودەوڵەتیکردنی ئەنفال ) و ( د. محمد ناسر ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی ( کاردانەوە دەرونیەکانی ئەنفال ، پەروەردەی ناتوندوتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوە ).