چه‌مچه‌ماڵ:سیمپۆزیۆمێك به‌ ناونیشانی دامەزراوە فێرکارییەکان و ڕۆشنگەری زانکۆیی بەرەو بنیاتنانی نەوەیەکی ھۆشیار و پابەند بە ڕەفتار و داب و نەریتە زانکۆییەکان پێشكه‌شكرا

  • نیسان 17, 2018
  • 625 Views
چه‌مچه‌ماڵ:سیمپۆزیۆمێك به‌ ناونیشانی دامەزراوە فێرکارییەکان و ڕۆشنگەری زانکۆیی بەرەو بنیاتنانی نەوەیەکی ھۆشیار و پابەند بە ڕەفتار و داب و نەریتە زانکۆییەکان پێشكه‌شكرا

ئەمڕۆ سێ شەممە 17 ی نیسانی 2018 لەھۆڵی سیمیناری پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ سیمپۆزمێکی زانستی سازدرا لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی⁄پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ⁄بەشی گارگێڕی کار و بەھاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ به‌ ناونیشانی ( دامەزراوە فێرکارییەکان و ڕۆشنگەری زانکۆی – بەرەو بنیاتنانی نەوەیەکی ھۆشیار و پابەند بە ڕەفتار و داب و نەریتە زانکۆییەکان )
سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بەوەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد پاشان لەپانێڵی یەکەمدا
( د.ایوب خسرو نادر) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی “خووە ژیرییەکان لای خوێندکارانی زانکۆ ”
( د.سامان محێ الدین محمد ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی “داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانی خوێندکارانی زانکۆ ”
لە پانێڵی دووەمدا
(پ.ی.د.محمد سلیم محمدامین ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی “پابەندبوونە یاسایەکانی خوێندکارانی زانکۆ ”
( د.بەختیار کەمال تاڵەبانی ) سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی “ڕۆڵی زانکۆ لەگەشەپێدانی ھۆشیاری خوێندکاران ”
لەکۆتایدا دەرفەتی پرسیار درا بە ئامادەبوان.