پەیامێك بۆ كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان

  • نیسان 26, 2018
  • 1558 Views
پەیامێك بۆ كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان

سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە پەیامێكدا بەناوی ئەنجومەنی زانكۆ و پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ، پیرۆزبایی لە كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان دەكات بەبۆنەی 42هەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە و رایدەگەیەنێت” خوێندكاران وەرچەرخانی هەموو گۆڕانكارییە دیموكراسی و مەدەنییەكانن و دەبنە هۆی پێشخستنی گەل و وڵاتەكەمان.

دەقی پەیامی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی…

سڵاوی زانست و خەبات…

ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، بەبۆنەی 42 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەكەتانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین، كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە رۆڵی گەورەی لە هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن هەبووە، بۆیە هیوادارین وەك هەمیشە لەسەر ئەو گڕوتینەی لە خزمەتی خوێندكارانی كوردستان خستوتانەگەڕ بەردەوام بن، چونكە ئاشكرایە خوێندكاران وەرچەرخانی هەموو گۆڕانكارییە دیموكراسی و مەدەنییەكانن، ئەوەش لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی پێشخستنی گەل و وڵاتەكەمان، دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكاران و هەمیشە شاد و سەركەوتووبن و مەشخەڵی زانست پێشڕەوتان بێت.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكان.