پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی نیسانی 2018 پ.ی.د. سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بە یاوەری م.دلێر حسێن لێپرسروای هۆبەی تۆمارگای پەیمانگا ،چەند دام و دەزگایەکی حکومی سنوری قهزای دەربەندیخانی بەسەرکردەوە لهوانه (سەرۆکایەتی شارەونی دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و قائمقامێتی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و بەڕێوەبەڕێتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەڕێتی تەندروستی و بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزەو بنکەی پولیسی هاتووچۆ .
لە دوای پیشوازیەکی گەرم و بەخێرهاتنیان لە لایەن بەڕێوەبەرانی هەموو ئەو فەرمانگانەوە دوای بیروڕاگۆڕینەوە لە نێوان ڕاگری پەیمانگاو سەرجەم بەڕێوەبەری ئەو دام و دەزگایانە هەریەکە لەلایەن خۆیانەوە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم جۆرە سەردانانە و بەڵێنی هاوکاری هەمەئاهەنگی زیاتریان دووپاتکردەو لە نێوان پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و دام و دەزگانی دیکەدا.
ههروهها ههر ئەمڕۆ 29ی نیسانی 2018 بازنەی دەربەندیخانی ئەنجومەنی ڕێکخراوی گەنجانی کوردستان سەردانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانیان و کرد و لە لایەن ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پ.ی.د.سالم نعمت عزیز و م.دلێر حسین لێپرسراوی هۆبەی تۆمارگای پەیمانگاوە پێشوازیان لێکراو .
لە دیدارێکدا بەوردی تیشک خرایە سەر ئەو کارو چالاکیانەی کە ڕێکخراوەکە پێشکەش بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگەو شاری دەربەندیخانی دەکەن و دوای بیرو ڕاگۆرینەوەی تەواو لە نێوان هەردوو لادا، بەڵێنی هاوکاری و پیشتوانی بۆ ڕێکخراوەکە دووپاتکرایەوە.