ده‌ربه‌ندیخان: سیمینارێك له‌سه‌ر مافی ژنان به‌ڕێوه‌چوو

  • ئایار 7, 2018
  • 685 Views
ده‌ربه‌ندیخان: سیمینارێك له‌سه‌ر مافی ژنان به‌ڕێوه‌چوو

لە درێژەی کارو چالاکی یەکانیدا ئەمڕۆ 7ی مایسی 2018 ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان سیمینارێکی سازکرد بۆ بەڕێز ناسک واحد توێژەرو چالاکەوانی بواری ژنان و برسە کۆمەڵایەتیەکان .

لە سەرەتای سیمینارەکەدا بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانەوە بەخێرهاتنی گەرمی ئامادەبوان کرا بۆ بەشداریکردن لە سیمینارەکەدا و دواتر لەلایەن خاتوو ناسک واحدە وە سوپاسی ڕاگرایەتی و ڕاگەیاندنی پەیمانگا کرا بۆ سازکردنی ئەم جۆرە سیمینارانە وە دواتر بە وردی تیشکی خستە سەر هەموو ئەو هوکارانەی کە دەبنە هۆی چەوساندنەوەو بەکەم سەیرکردنی ژنان و دانانی هەموو ئەو کۆت و بەندانەی لە چوارچێوەی ژینگەو شوێنی نیشتەجێبوونی کەسەکان و داب و نەریتە دروستکراو و داهێنراوەکان و چۆنیەتی ڕزگار بوون لەو کۆت و بەندانە و وشیاربوونەوەی کۆمەڵگەو ژنانیش بەشێکی سەرەکی کۆمەڵگە ن کە خۆیان بەشێکی ئەو هۆکارانەن کە دەبنە هۆی بە سیستمکردنیان و دانانی چوارچێوەو سنور بۆ ئەوەی کەوەک ژن ڕۆڵیان نەبێت بەڕێکردنی کارو باری ڕۆژانەو ژیانی ئاسایی خویان دا ، وە دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە بە پرسیار و سەرەنجی هەمە جۆر بەشداربوون لە بەڕێوەچوونی سیمنارەکە.