كۆمپانیای زه‌ین سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كرد

  • ئایار 9, 2018
  • 1115 Views
كۆمپانیای زه‌ین سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كرد

به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و لێك نزیك بونه‌وه‌ و خۆناساندن، كۆمپانیای زه‌ین بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/5/9 پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك بۆ كاروباری زانستی و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی زانكۆ پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی كۆمپانیای زه‌ینی عێراقی بۆ په‌یوه‌ندییهكان .

له‌ دیدارێكدا كۆمپانیای زه‌ین ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ ڕوو كه‌ به‌ نیازن په‌یوه‌ندییه‌كی باش و دروست له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆلێجه‌كان دروست بكات و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، وه‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازی له‌ داواكه‌یان كرد و هیوای خواست كۆنتاكتی نێوانیان فراوانتر بكرێت و كۆمپانیای زه‌ین بتوانێت كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تری په‌یوه‌ندی دروست بكات به‌ ئامانجی سوودی گشتی .

پاشان له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراوه‌وه‌ چه‌ند دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌زانكۆ و  مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران كراو به‌ڵێنی زیاتریشیاندا له‌ داهاتوودا.

وه‌هه‌روه‌ها چه‌ند دیاریه‌كیش له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه‌ به‌خشرایه‌ وه‌فدی میوان.