هه‌ڵه‌بجه‌: ڕۆژی جیهانی په‌رستاران به‌رزڕاگیرا

  • ئایار 11, 2018
  • 1144 Views
هه‌ڵه‌بجه‌: ڕۆژی جیهانی په‌رستاران به‌رزڕاگیرا

له‌دریژه‌ی چالاكییه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژی 9 /5 / 2018 به‌شی په‌رستاری په‌یمانگا له‌رۆژی جیهانی په‌رستاراندا مه‌راسیمێكی شایسته‌و چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، به‌ ئاماده‌بوونی پ.ی.د. دانا احمد مصطفى یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و مامۆستایان و چه‌ند دام و ده‌زگایه‌كی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانه‌وه‌ و خوێندكارانی ئازیز ڕۆژی په‌ۆستاران به‌رزو پیرۆزكرا.

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی ڕیزلینانی به‌خشی یه‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌و به‌ریوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی كه‌به‌رده‌وام هاوكاری خویندكارانی په‌یمانگاكه‌ بوون وئه‌ومامۆستا به‌رێزانه‌ی كه‌ ماوه‌ چه‌ند ساڵێكه‌وه‌ك مامۆستای ده‌ره‌كی وانه‌ده‌ڵینه‌وه‌ له‌به‌شی په‌رستاری وه‌ خوێندكارانی به‌شی په‌رستاری چه‌ند چالاكییه‌كی پزیشكیان ئه‌نجام دا .