یارییەكانی كۆتایی خولی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ ئەنجامدران

  • ئایار 16, 2018
  • 801 Views
یارییەكانی كۆتایی خولی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ ئەنجامدران

لە پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ-ی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوو خولی تۆپی پێ و تۆپی بالە بۆ سەرجەم خوێندكارانی بەشە زانستییەكانی خوێندنی بەیانیان و ئێوارانی پەیمانگا كرایەوە.

یاری كۆتایی خولی تۆپی پێ لە نێوان خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری/ئێواران و خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بەشی كارگێڕی كار/بەیانیان بەڕێوەچوو كە بەشی پەرستاری بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر بوون بە یەكەم و پاڵەوانی خولەكە.

لە كۆتا یاری تۆپی بالەدا خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بەشی كارگێڕی كار/بەیانیان و خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بەشی پەرستاری/بەیانیان گەیشتن بەیەك كە تێیدا بەشی كارگێڕی كار بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە یەك گێم لە بەشی پەستاری بردەوە و بوو بە یەكەمی خول.

پاشان لەلایەن راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ خەڵات بەسەر سەركەوتووانی خولەكاندا دابەشكران.