كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندییه‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی پته‌وتر ده‌كات

  • ئایار 16, 2018
  • 865 Views
كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندییه‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی پته‌وتر ده‌كات

رۆژی (2018/5/15) راگرایه‌تی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان (پ.ی.د.ژیان صلاح ره‌مزی-راگری كۆلێجی په‌رستاری) و (پ.ی.د.هۆشیار عبدالله‌-راگری كۆلێجی ده‌رمانسازی)یان کرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیان وه‌ك راگری كۆلێج.
له‌و سه‌ردانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێزیان، باس له‌ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندییه‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی هه‌ردوولا كراو بڕیاریاندا هه‌ردوولا له‌داهاتوودا وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوان و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتربن بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباره‌ زانستی و ته‌ندروستییه‌كان له‌پێناو پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی و پێگه‌یاندنی كه‌سانی ئه‌كادیمی و ته‌ندروستكار له‌ هه‌رێمه‌كه‌ماندا.