به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بناسه‌

  • ئایار 23, 2018
  • 1575 Views
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بناسه‌

ناوی بەڕیوەبەرایەتی:

-بەڕێوەبەرایەتى نووسینگەى سەرۆکى زانکۆ

مێژووی بەڕێوەبەرایەتی:

-سەرەتا لەساڵى ١٩٩٦ دامەزراوە و پاشان لەساڵى ٢٠١٣ وەک زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى دامەزراوە .


ژمارەو ناوی ھۆبەکانی سەر ئەم بەڕێوەبەرایەتیە:

-یەک هۆبەى هەیە بەناوى هۆبەى خامەى نهێنى

 

ژمارەو پسپوری فەرمانبەرانی بەریوەبەرایەتی:

-حەوت فەرمانبەرى هەیە لەپسپۆرى (کارگێڕى – تەکنەلۆجیاى زانیارى)

ئیش و کارو چالاکی سەرەکی ئەم بەڕیوەبەرایەتیە چیە:

-ئامادەکارى دەکات بۆ کۆنوسى ئەنجومەنى زانکۆ و کارى کارگێڕى بۆ نوسراوە نهێنى و تایبەتەکانى زانکۆمان و کۆلێج و پەیمانگاکانى سەر بەزانکۆمان  و وەڵامدانەوەى نوسراو و کۆنوسەکانى ئەنجومەنى کۆلێج و پەیمانگاکانى سەر بەزانکۆمان  دەکات و پێشوازى لە هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکات .

تا چ ڕادەیەک ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ھەنگاوی بەرەو تازەگەری ناوە :

-تا ڕادەیەکى زۆر ڕۆتینى کەمکردتەوە و کارئاسانى بۆ مامەڵەکان کردووە و هاوکارى بۆ ئیش و کارەکانى  هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکات .

 

یاساو ڕینمایەکان تا چەند ڕونیان تێدایە بۆ بەڕێوەبردنی ئیشەکانتان :

-بەپێى یاسا و ڕینماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى دارایى و ئابوورى کاردەكه‌ین.


پەیوەندیتان بە بەڕیوەبەرایەتیەکانی ناو وەزارەتی خۆیندنی باڵاو تویژینەوەی زانستیەوە چۆنە:

-زۆر باشە .

تا ج رادەیەک لە مامەڵەی سەرۆک و یاریدەدەرانی زانکۆ ِرازین:

-زۆر باشە .


لە رووی کارگێڕیەوە پەیوەندیتان لەگەڵ کۆلیج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چۆنە: 

  • له‌ ئاستێكی باشدایه‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌.

دەوامی ڕۆژانەی بەریوەبەرایەتیتان چۆنە:

-ده‌واممان ئاساییه‌و له‌ كاتژمێر 8.30 ده‌ستپێده‌كات بۆ كاتژمێر  2.30 ی پاش نیوه‌ڕۆ.


تا چەند لە ئەنجامی کاروچالاکی و داھێنانەکانتان سەرۆکایەتی زانکۆ ڕیزو پێزانینتان ئاڕاستە ئەکات:

به‌ڵێ به‌پێ ی پێویست پێزانین و هاندانه‌كان به‌رده‌وامن.

بەنیازن داواکاری بۆ کردنەوەی ھۆبەی نوێ بکەن:

-ئیش و كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان پێویستی به‌ كردنه‌وه‌ی هۆبه‌ی نوێ نییه‌.

کارگێری ھونەری بەِریوەبردنە,تا چەند توانیوتانە ڕوتین لە نێو کارەکانی ئەم بەریوەبەرایەتیە کەم بکەنەوە :

-تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش به‌ هاوكاری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ ئاسانكاری له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئیش و كاره‌كانی ڕۆژانه‌دا كراوه‌.

لە ڕووی مومتەلەکاتەوە تا جەند بەریوەبەرایەتییەکەتان بڕی پیویستی بۆ دابینکراوە:

– بڕى پیویست لە ممتەلەکات دابینکراوە .

ج داواکاریەکتان ھەیە لەو کەسانەی سەردانتان دەکەن چ فەرمانبەرانی زانکۆ بێت یان دەرەوەی زانکۆ:

– بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بۆ باشتر ڕاپەڕاندنى ئیش و کارەکان داواکارین ڕاستەوخۆ سەردانمان نەکرێت بەڵکو بەپەیوەندى تەلەفۆنى بەدواداچوون بکەن بۆ ئیش و کارەکان و پاشان دەتوانن مامەڵەکانیان وەربگرنەوە ، بۆ ئەو مەبەستە ژمارەى تەلەفۆنمان دەستنیشانکردووە بۆ پەیوەندى کردن .

 

دوا ووتەتان چیە:

– سوپاسى هاوکاریتان دەکەین بۆ ئەنجامدانى ئه‌م دیداره‌ .

به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌

فه‌ره‌یدون علی عبدالرحمن