ساڵنامه‌ی كارو چالاكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌چاپ گه‌یه‌نرا

  • ئایار 23, 2018
  • 1112 Views
ساڵنامه‌ی كارو چالاكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌چاپ گه‌یه‌نرا

به‌ئامانجی پاراستنی ئه‌رشیف و ده‌رخستنی كارو چالاكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ساڵی 2017 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ساڵنامه‌ی كاروچالاكییه‌كانی به‌چاپ گه‌یاند.

ساڵنامه‌كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ به‌شێكی زۆر له‌و كارو چالاكییه‌ زانستی و ته‌شریفاتی و كارگێڕییانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌نراون و سه‌رجه‌م هه‌واڵی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ خۆ ده‌گرێت.

ئه‌م ساڵنامه‌یه‌ ده‌ستكه‌وتێكی تره‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن كه‌ به‌ ستافێكی كه‌مه‌وه‌ چه‌ندین خزمه‌تیان پێشكه‌ش به‌ زانكۆ كردووه‌.

بڕیاره‌ به‌ ستایلێكی نوێ و كوالێتی به‌رزتر بۆ ساڵانی داهاتوو به‌رده‌وامی هه‌بێت.