هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌ به‌شی ته‌كنیكی كارگێڕی

  • ئایار 23, 2018
  • 613 Views
هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌ به‌شی ته‌كنیكی كارگێڕی

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23 ئایاری 2018 له‌ به‌شی ته‌كنیكی كارگێڕی/ كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، له‌لایه‌ن سێ خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌وه‌ به سه‌رپه‌رشتی‌ ماموستا ( بیژان حسین یابه) هه‌ستان به دانانی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ سه‌ركه‌وتن له سه‌ر پلیكانه‌ی‌ به‌شه‌كه‌یان.

وه‌ك له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌ هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتن بریتیین له‌ چوارده‌ هه‌نگاو، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌ بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ بیر له‌ سه‌ركه‌وتن بكه‌نه‌وه‌ و به‌رده‌وام له‌ به‌رچاویان بێت و رۆژانه‌ بیبینن.