كاتی پێدانی چەكی پارەی گرووپی دووەمی دەرچووانی تواناسازی دیاریكرا

  • ئایار 24, 2018
  • 958 Views
كاتی پێدانی چەكی پارەی گرووپی دووەمی دەرچووانی تواناسازی دیاریكرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم كاتی پێدانی چەكی پارەی گرووپی دووەمی دەرچووانی تواناسازی دیاریكرد كە بڕەكەی زیاتر لە 650 هەزار دۆلارە و 54 دەرچووی تواناسازی لێی سوودمەند دەبن.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی د. یوسف گۆران وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكان بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی خویندنیان بە سەركەوتوی تەواو كردەوە و، پاكتاوی داراییان ئەنجام داوە و پارەیان لەلای حكومەت ماوە، پێشوتر لێژنەی دابەشكردنی شایستە داراییەكانی بەرنامەی تواناسازی بڕیاریدابوو بە خەرجكردنی بڕی (652858$) بۆ لیستی (2)ی ساڵی (٢٠١٨)ی تایبەت بە گروپی دوەمی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی كە بەسەركەتوی خوێندنیان تەواو كردوە. بەڵام بەهۆی چەند كێشەیەك لە (بانكی كوردستان) خەرجكردنی ئەم بڕە پارەیە دواكەوت، لە ئێستاشدا وەزارەتەكەمان كاتی دابەشكردنی چەكەكان رادەگەیەنێت.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیگەیاند: سەرجەم ئەو دەرچوانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەكەینەوە،‌ كه ‌ناویان لە (2)ی ساڵی (٢٠١٨)ی تایبەت بە گروپی دوەمی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی هاوپێچدا هاتوە و، ژمارەیان (54) دەرچوە، لەڕێكەوتی (27/5/٢٠١٨) تا (١٣/٦/٢٠١٨) سەردانی وەزارەتەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پێدانی مافە داراییەكان.

بۆ بینینی ناوی سوودمەندبووان و زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن.