ئێواره‌ خوانێك بۆ خوێندكارانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێكخرا

  • ئایار 27, 2018
  • 1945 Views
ئێواره‌ خوانێك بۆ خوێندكارانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێكخرا

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رواری (2018/5/27) له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ریز ( حاكم قادر حمه‌ جان ) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان و به‌چاودێری به‌ریز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر  د.ئالان فه‌ریدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  ئێواره‌ خوانێك بۆ خوێندكارانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رێكخرا .

له‌ ئێواره‌ خوانه‌كه‌دا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د.سۆران ابوبكر ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكارو باری زانستی و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاگر و سه‌رۆكی به‌شه‌جیاجیاكانی كۆلێجه‌كان ئاماده‌بوون  پێكه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ خوێندكاران له‌ئێواره‌ به‌ربانگێكی مانگی ره‌مه‌زان به‌ربانگیان كرده‌وه‌  به‌م كاره‌ش خوێندكاران خۆشحاڵ بوون بۆ ئه‌م ئێواره‌ خوانه‌.شایانی باسه‌ ساڵانه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا له‌لایه‌ن به‌رپرسان و خێره‌ومه‌ندان و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستانه‌وه‌ ئێواره‌ خوان و به‌ربانگ بۆ خوێندكاران ساز ئه‌درێ و ده‌بێته‌ جێ ی ڕه‌زامه‌ندی خوێندكاران و ئه‌و ئێواره‌یه‌ به‌ خۆشی و شادی به‌ڕێ ده‌كه‌ن.