زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی رێكەوتننامەیەكیان واژۆكرد

  • ئایار 30, 2018
  • 1829 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی رێكەوتننامەیەكیان واژۆكرد

لە روانگەی بڕوابوون بەكاری هاوبەش و نزیكی تێڕوانینی هاوبەش بۆ لێكۆڵینەوە لەو پرسانەی كە لە ئایندەدا خزمەت بە بواری خوێندن و زانست و رۆشنبیری دەكەن، ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/5/30 بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ، رێكەوتننامەیەكی هاوبەش لە نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی لەلایەن د.رۆژین كەمال سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پ.ی.د.ئومێد رەفیق سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی واژۆكرا كە لە رۆژی واژوكردنیەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.