کورتەیەک  لەسەر بەش

بەشی ژمێریاری یەکێکە لەبەشە زانستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە، سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت ،دەکەویتە ناوەندی شاری هەڵەبجە،،لەلایەن ستافێکی مامۆستایانی پەیمانگاکەمانەوە  وانەکان بەشێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە دەوترێتەوە ،بەمەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە بواری فێرکردن وبەردەوام بون لەسەر بونیادنانی بەرنامەو پرۆگرامی فێرکردن وڕاهێنان بۆ بەدەستهێنانی لێهاتویی و شارەزایی زانیاری زیاتری زانستی ژمێریاری جێبەجێکردنی لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی.

کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش

ئەم بەشە لەساڵی خوێندنی (2018  – 2019 ) دامەزراوە بەناوی بەشی ژمێریاری، تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە ناوەکەیدا نەکراوە ،تا ئێستا هیچ وەجبەی دەرچووانی ئەم بەشە نیە .

ئامانجى کردنەوەى بەش

  • پێگەیاندنی کادری تەکنیکی ژمێریاری بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی ژمێریاری(دوو ساڵ ) بۆ ئەو خوێنکارانەی ئارەزوو مەندن بروانامەی دیبلۆم بەدەست بهێنن.
  • ڕێکخستنی خولی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومی و تایبەتییەکان.
  • هاوکاریکردنی ڕێکخراوەکان و بۆ گەشەپێدانیان و بەرەوپێشبردنیان و بە ڕێگای ڕاوێژکاری و زانستی لە بوارە ژمێریاریدا.
  • بەشداریکردن لە زیادکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان و گەنجانی تازە کار لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە کەرتەکانەوە بۆ کاری ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی ژمێریاری وە هاوکاری تر.

گرنگى بەشی ژمێریاری نێو گۆمەڵگادا و  لە بازاردا

  • ئەنجامدانی شیکاری ژمێریاری لە کۆمپانیاکان .
  • چارەسەرکردنی کێشە دارایی وژمێریاریەکانی حکومی و نا حکومییەکان.
  • توانای بەکارهێنان و کارپێکردنی هەبیت لە ئامێرەکانی تایبەت بە زانستە ژمێریاری.
  • ژمێریاری زمانی بازرگانییە و لە جیهانی گەشەکردووی ئابووریدا ڕۆڵی سەرەکی و یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە گەیاندنی زانیارییە داراییەکان بۆ بە پشت بەستن بەم زانستە دەتوانن بڕیاری ڕاست و دروست لەبارەی بابەتە ئابوورییەکانەوە بدەن.

خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ

ئەرکی خوێندکار دوای تەواوکردنی ئەم بەشە بریتییە لە ئامادەکردن، پۆلێن کردن و پێشکەشکردنی لیست و زانیارییە داراییەکانی ئەو دامەزراوە  ئابوورییانەی سەر بە کەرتی تایبەت و گشتیین تا بتوانن بڕیاری ئابووری سەقامگیرو دروست بدەن.

 

خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت

دوای کۆتایی هاتنی خوێندن و دەست بەکاربوونی خوێندکار لە کەرتی گشتیدا  ناوونیشانی ژمێریار وەردەگرێت .

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە

دەبێت خوێندکار باکگراوەندێکی بەشی زانستی بێت  لێهاتوویی ماتماتیکی هەبێت ،شارەزای زمانی ئینگلیزی بێت ،شارەزای بواری پرۆگرامەکانیکۆمپیوتەر بێت .

ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش

1         عثمان محمد محمود                                ماستەر                    ئامارو پلاندانان

2         رەفیق فرەج محمود                                ماستەر                    ژمێریاری

3         سەفین  رەفعت غفار                               ماستەر                     ژمێریاری

5         دیار کریم مەجید                                    ماستەر                   کارگێڕی کار

6         مەریوان مەهدی جمیل                             ماستەر                    کارگێڕی کار

7         سلمان صاحیب محمد                              ماستەر                    کۆمپیوتەر

ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ گەر هەبێت

عثمان محمد محمود سەرۆک بەش        othman.mohammed@spu.edu.iq

0096407501027229

 

ناوى برڕیاردەرى بەش

کەژاڵ جمیل محمد                                 بڕیاردەری بەش                           0096407510406775

 

ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)

ناوی سیانی                                         بەرپرسیارێتی

عثمان محمد محمود                                سەرۆک بەش

کەژاڵ جمیل محمد                                 ئەندام

محمد عزت محمد                                  ئەندام