کورتەیەک  لەسەر بەش

بەشی كارگێڕی كار لة بةيمانكاى تةكنيكى دةربةنديخان بە پڕۆگرامێكی سەرەكی دادەنرێت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەڕەشە هەنووكەییانەی ژینگەی كارگێڕی . ئەم بەرنامەیە دیزاینكراوە تا زانیاری و كارامەیی پێویست ببەخشێتە قوتابی و خوێندكارانی كارگێڕی , كە كۆمەڵێك تەكنیك و ئامرازی شیكردنەوەیی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی كارە جیاوازەكان لەخۆ گرتوە لەگەڵ داڕشتن و جێبەجێكردنی ستراتیژیەكانی كار هەروەها تێگەیشتن لە پیشە كارگێڕیەكان . ئەو سەركردانەی متمانەیان بەخۆ هەیە و جیاوازن لەكەسانی تر لە چارەسەركردنی گرفتەكان , ئەو بەڕێوەبەرانەی ئامادەكراون لە رووی توانایان لە بواری شیكردنەوە و بیركردنەوەی داهێنانكارانە بریتین لە بەرهەمی سەرەكی ئەم پڕۆگرام و بەرنامەیە . چونكە بەبێ‌ بڕیاری دروست و بەڕێوەبردنی باشی بەڕێوەبەر ئەوا دامەزراوە شكست دێنێت . ئەم بەشە دەرچووانی هەردوو ئامادەیی زانستی و وێژەیی وەردەگرێت لەگەڵ دەرچووانی ئامادەیی بازرگانی .

ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟ خوێندن لە بەش چەند ساڵە ؟ شوێنەکەى؟  

 په‌یمانگاى ته‌كنیكى ده‌ربه‌ندیخان، 2 ساڵه‌ له‌ شارى ده‌ربه‌ندیخان

کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش

بەشی کارگێڕی کار یەكێكە لەبەشە تایبەتمەندەكانی بواری كارگێڕی و سەر بە ثةيمانكاى تةكنيكى دةربةنديخان، ساڵی 2011-2012 دامەزراوە، یەكەمین گوژمەی خوێندكارانی لە ساڵی خوێندنی 2011-2012 بة خويَندنى بةيانيان و ئيَوارانةوة وةركرتووة كة زمارةيان (110) خويندكار بووة. بەشی کارگێڕی کار بەردەوام هەوڵیداوە پێشەنگ بێت و لێهاتوویی و خۆنەویستی بكاتە دروشمی بەشەكەی بە پشتبەستن بەتواناو لێهاتنی كادرەكانی تا بگاتە بەرزترین ئاستی كواڵیتی و سووربوون لەسەر گەیاندنی پەیامی زانكۆو كۆلێج و بەش بەسەرجەم هاوبەشەكانی.

 

ئامانجى کردنەوەى بەش

1- ئامادەكردنی دەرچوانی شیاو كە هەڵگری كارامەیی پیشەیی و توێژینەوەیین تا هەڵسن بە ئەركەكانیان لە بواری كارگێڕی كار لە دام و دەزگا گشتی و تایبەتەكان.

2- پەرەدان بە تایبەتمەندی و كارامەییەكان لە داهێنان و نوێخوازی بۆ رابەرانی كاری دوارۆژ.

3- پێشكەشكردنی فێركردنێكی زانكۆیی نایاب لە بواری زانستی كارگێڕیكاردا بة شيَوازيَك كە رێك بێت لەگەڵ پێوەرەكانی پاڵپشت گرتن و باشی.

4- دەوڵەمەند كردنی مەعریفەت و بەشداریكردن لە پێشكەوتنی زانستی لە بواری كارگێڕی كار لەرێی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی , هاوڕێ‌ بوون لەگەڵ گەشەكردنی زانستی كارگێڕی كار.

5- ئەنجامدانی كۆڕ و بازنەی خوێندن و كۆنفرانس لە بواری پسپۆڕی بەمەبەستی گفتوگۆ كردن لەمەڕ چەند بابەتێكی سەردەمیانە , یان چەند گرفتێك لە واقیعی زانستی.

6- ئامادە كردنی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی تایبەت , لەگەڵ جەخت كردنە سەر ئەو توێژینەوە پراكتیكیانەی كە چارەسەری بۆ گرفتە زانستیەكان پێشكەش دەكات.

7- وەڵامدانەوەی پێداویستیەكانی پەرەسەندن لەو هێزە مرۆییانەی كە ئامادەكراون لە بواری كارگێڕی كار و پێویستی بە ئاستێكی بەرز هەیە بۆ ئەداكردنی پسپۆڕیێكی سەردەمیانە.

8- ئامانجی  ئەم بەشە پێگەیاندنی کادری پسپۆڕە لەبواری كارگێڕی كاردا تا بتوانن پێویستیەكانی بازاڕ پڕبكەنەوە

 گرنگى بەش لە بازاردا

ئەم بەشە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا هەڵدەستێت بەڕاهێنانی خوێندكارەكانی و ئاشناكردنیان بە چەندین بواری گرنگی کارگێڕی وەک بەڕێوەبردنی سامانی مرۆیی، بەڕێوەبردنی مەواد، بەڕێوەبردنی دارایی و بەڕێوەبردنی خود، بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكان و چۆنیەتی سەركردایەتی كردنی كارو پرۆژەكان. بۆ ئەوەی خوێندكار بتوانێت پەرە بەتوانا هزريەكانی بدات و سەركەوتووانە پلانسازی بكات لەسەرجەم بوارەكانداو توانای شیكاری و بڕیار وەرگرتنی هەبێت بەشێوەیەكی كارا. تاسەرەنجام بتوانێت ببێتە فاكتەرێكی ئیجابی بۆ خۆی و كۆمەڵگه‌كەی. بەم شێوەیە خوێندكار پاش دەرچوونی هەلیكار لەبەردەمیدا كراوە دەبێت و لەتوانایدایە بەپلەكانی ڕێڕەوی وەزیفیدا بەخێرایی سەركەوێت و جێدەستی خۆی دیاری بكات.

 

گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا

جیاوازبوون و پێشەنگ بوون ، بوون بەسەرچاوەى زانستی لە زانستی کارگێری كار و شيَوازى بةرِيَوةبردنى نويَدا. بەشی كارگێڕی كار لة بةيمانكاى تةكنيكى دةربةنديخان بە پڕۆگرامێكی سەرەكی دادەنرێت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەڕەشە هەنووكەییانەی ژینگەی كارگێڕی . ئەم بەرنامەیە دیزاینكراوە تا زانیاری و كارامەیی پێویست ببەخشێتە قوتابی و خوێندكارانی كارگێڕی , كە كۆمەڵێك تەكنیك و ئامرازی شیكردنەوەیی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی كارە جیاوازەكان لەخۆ گرتوە لەگەڵ داڕشتن و جێبەجێكردنی ستراتیژیەكانی كار هەروەها تێگەیشتن لە پیشە كارگێڕیەكان . ئەو سەركردانەی متمانەیان بەخۆ هەیە و جیاوازن لەكەسانی تر لە چارەسەركردنی گرفتەكان , ئەو بەڕێوەبەرانەی ئامادەكراون لە رووی توانایان لە بواری شیكردنەوە و بیركردنەوەی داهێنانكارانە بریتین لە بەرهەمی سەرەكی ئەم پڕۆگرام و بەرنامەیە . چونكە بەبێ‌ بڕیاری دروست و بەڕێوەبردنی باشی بەڕێوەبەر ئەوا دامەزراوە شكست دێنێت . ئەم بەشە دەرچووانی هەردوو ئامادەیی زانستی و وێژەیی وەردەگرێت لەگەڵ دەرچووانی ئامادەیی بازرگانی.

 

خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟

دەرچواندنی کارمەندی چۆش کراو بەزانست کە بازاری کاری ناوخۆ و هەرێمی پێویستیەتی، لەرێگەی پەیڕەوکردنی پرۆگرامی زانستی گونجاو لەگەڵ جۆری و دڵنیایی بەخشی زانستی. جگە لە پێشگەشکردنی توێژینەوە بەگۆمەڵگا لەپسپۆری بەرێوەبردنی کار بۆ هەستاندنەوەی پیشەکە و پاڵپشتکردنی گەشەی ئابووری نیشتمان و ووڵات.

 

خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟

ياريدةدةرى تيبينةر

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟

شارةزايى لة بوارى بةريوةبردن و كاركيريدا

 

ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى ( تەنها میلاک وە تەنها هەڵگرانى نازناوى زانستى یان هەڵگرانى بروانامەى دبلۆمى بالا یان ماستەر یان دکتۆرا)

عباس محمود احمد / ماستر

ئامانج محمد احمد / ماستر

فاروق صابر محمد / ماستر

نةبةرد عبداللة شريف / ماستر

صبا عبد المنعم علي /دبلومي بالا

ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ گەر هەبێت

عباس محمود احمد   /   ماموَستاي ياريدةدةر abbas.ahmed@spu.edu.iq  07702623977

ناوى برڕیاردەرى بەش

ئامانج محمد احمد  /  ماموَستاي ياريدةدةر

 ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)

عباس محمود احمد سةروك

ئامانج محمد احمد ئةندام

فاروق صابر محمد ئةندام