کورتەیەک  لەسەر بەش

بەشی کارگێڕی کار بەشێکی زانستیە سەر بە پەیمانگای تەکنیکی دوکانە و دەکەوێتە شارۆچکەى دوکان سەربە پارێزگای سلێمانیە لە ڕوى جوگرافیەو لە ڕوی کارگێڕیەوە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە

کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش

بەشی کارگێڕی کار بۆ یەکەم جار لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان ساڵی ٢٠٠٨  -٢٠٠٩ کرایەوە بە ناوی بەشی کارگێڕی کار و ژمارەیەکى زۆر خوێندکارى وەرگرت کە ژمارەیان ١٧٣ خوێندکار بون  و بەسەر سێ گروپ دابەش بوون

ئامانجى کردنەوەى بەش

ئامانجى کردنەوەى بەشي كارێڕی کار بریتیە لە :

  • پێگەیاندنی تاکێکی پڕ لە زانستی بەڕێوەبردنی تایبەت و گشتی .
  • پێگەیاندنی تاکێکی بە توانا کە لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێ.
  • پێگەیاندنی تاکێکی بە توانا کە لەگەڵ کەرتی گشتیش بگونجێ.
  • دروستکردنى لینکێ گونجاو لەگەڵ داواکاریەکانی بازاڕی کار

گرنگى بەش لە بازاردا

گرنگی بەشى کارگێڕی کار لە بازاڕ  بریتیە لەوەى کە ئەو خوێندکارانەى کە لەم بەشە دەردەچن ئەوا تواناو لێهاتوى تایبەتیان هەیە لە بوارى بەڕێوەبردنى پڕۆژەو کۆمپانیاکان  بە تایبەت لە بوارى بازاڕگەرى و زیادکرنى ڕێژەى فرۆشتن . وە هەروەها توانا و لێهاتوى تایبەتیان هە لە بەڕێوەبردنى ڕێکخراوەکان.

گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا

گرنگی بەشى کارگێڕی کار لە کۆمەڵگادا بریتیە لەوەى کە ئەو خوێندکارانەى کە لەم بەشە دەردەچن ئەوا تواناو لێهاتوى جیاواز و باشیان هەیە لە بەڕێوەبردنى ژیانی تاکە کەسى و خێزانی و بەڕێوەبردنى کارى ڕێکخراوەییان ، وە هەروەها بەشێوەیەکی باشتر دەتوانن ڕوبەڕوى ئەو کێشانە ببنەوە کە لە ژیانیاندا ڕوبەڕویان دەبێتەوە . وە هەروەها لە پڕۆسەى بڕیار دەرکردن دا سەرکەوتو ترن .

خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ

ئەو خوێندکارانەى کە لەم  بەشە دەردەچن ئەوا دەتوان لە بوارە جیاوازەکانی کارکردن لە هەردوو کەرتى تایبەت و کەرتی گشتی دەتوانن کار بکەن بە تایبەت وەک کادرێکی ناوەندی لە ئۆفیس و فەرمانگە حکومی و ناحکومیەکان کار بکەن .

خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت

ئەو خوێندکارانەى کە لەم  بەشە دەردەچن ئەوا ناونیشانی  ( نوسەر یا نوسەرى کارگێڕی ) وەردەگرن

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە

ئەو خوێندکارانەى کە لەم  بەشەدا وەر دەگیرێن  ئەگەر باکگراوندێکی باشیان هەبێت لە بوارى خوێندنەوەى بابەتە کارگێڕی ئابورى بابەتەکانی تایبەتمەندن بە پەرەپێدانی توانامرۆییەکان ئەوا دەتوانن  سەرکەوتوو تر بن بەبەراورد بەو خوێندکارانەى کە ئەو باکگراوندەیان نیە .

ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى

  • Dr.Hassan mohammed omer
  • Omer Mustafa mohammed
  • Rawand esmael raswl

ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ

  • عمر مصطفى محمد
  • 07702441000
  • mustafa@spu.edu.iq

ناوى برڕیاردەرى بەش

ڕەوەند اسماعیل رسول

ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)

  • عمر مصطفى محمد     سەرۆک
  • د. حسن محمد عمر     ئةندام
  • ڕەوەند اسماعیل رسول   ئەندام