کورتەیەک لەسەر بەش 

بەشی ئەندازیاری شارسازی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە بواری پیشەگەری و کرداری دەگرێتەوە کە خۆی لەم بوارانەدا دەبینێتەوە ) بیرکردنەوەی سیستەماتیکی، زانست و زانیاری، ڕەوشتی پیشەیی، بنەماکانی کۆمەلایەتی و داەێنانی تەکنۆلۆژی( بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم سروشت و بنیاتنانی ژینگە.

ئەندازیاری شارسازی پشت دەبەستێت بە داتا و زانیاری کۆکراوە لە بوارە جیاوازەکانی ژیانی شار و شیکردنەوەی سیستەماتیکی ئەنجام دەدات وەک هۆکارێک بۆ باشکردنی جۆرایەتی ژیان وە بەدەستەینانی ژینگەیەکی تەندروست. 

کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش

ئەم بەشە لە سالی 2003-2004 دامەزراوە بە ناوی ئەندازیاری پلانسازی شار وە یەکێکە لە بەشە سەرەکیەکانی کۆلیجی تەکنیکی ئەندازیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – کەمپی چوارچرا، کەدەکەوێتە گەڕەکی چوارچرا لە شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستانی ئێراق.  

ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟ خوێندن لە بەش چەند ساڵە ؟ شوێنەکەى؟ واتە ناونیشانى تەواوى.

بەشی ئەندازیاری شارسازی سەر بە کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی کە دەکەوێتە کەمپسی چوارچرا لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە خوێندن لەم بەشە چوار سالە وە دەرچوی ئەم بەشە دەبێتە خاوەنی بروانامەی ئەندازیاری لە بواری شارسازی. 

ئامانجى کردنەوەى بەش

1- هاندانی خوێندکاران لەسەر بەشداری کردن لە پڕۆژە جیاجیاکانی بواری پلانسازی شارلە ماوەی خوێندنی زانکۆییدا بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە بوارەکەی خۆیان.

2- بەشەکەمان هەوڵی ئامادەکردنی ئەندازیار دەدات لە ڕووی ەزری وزانستی و ەونەرییەوە بۆ تێگەشتن لە تاکە جیا جیاکانی کۆمەڵگا وتوانای خوێندنەوەی پێداویستێەکانیانی هەبێت لە بوارە جیاوازەکانی شارسازی دا وە بەرنامەرێژی بکات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارە ی پێویست و گونجاو بۆ دروست کردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆهاووڵاتیان.

3- هەوڵ بەردەوام دەدرێت لە لایەن بەشەکەمانەوە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکارە دەرچووەکان لە بوارە جیاوازەکانی پلانسازی و شارسازی و بنیاتنان هاوتەریب لەگەڵ گەشەسەندنی زانستدا.

4- جەخت کردنەوە لەسەرهەڵسوکەوت کردنێکی بەرپرسیارانە و پرۆفیشناڵانە و پیادەکردنی یاسا و ڕێسا تایبەتەکانی بواری شارسازی وە ڕێزگرتن لەو ستناداردانەی دانراوە بۆ پلانسازی شار و دیزاین کردنی.

5- هەوڵدان بۆ هاریکاری و ئەنجامدانی ڕێکەوتن و ئاڵوگۆڕی زانستی لە نێوان بەشەکەمان و بەشەهاوشێوەکان لە زانکۆ ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان لە نێوان خوێندکاران و مامۆستایاندا.

6- هەوڵدان بۆ برەودان بە هاریکاری لە نێوان بەشەکەمان و داموودەزگا جۆرا و جۆرەکانی بواری کار لە نێو کۆمەڵگا لە ڕێگای ئەنجامدانی سیمینارو ۆرک شۆپ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران کە ڕۆڵی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی ئەندازیاران لە داهاتوودا کە هاووشان دەبێت لەگەڵ پێداویستی بازاری کار کە بەردەوام لەگۆڕانکاریدایە .

7- کارکردن لە سەر باشترکردنی پڕۆسەی خوێندن لەسەر بنەمای ئامانجە بابەتییەکان کە هەمیشە لە گۆڕانکاریدایە بەرەو باشتر.

8- پێگەیاندنی ئەندازیاری شارسازی بۆ بوارە جیاوازەکانی شارسازی وەکو شیکردنەوەی پلانسازی روبەرێکی شاری، پلانسازی بۆ ڕوبەرێکی شاری، پلانی ژینگەیی، پلانی ناوچەی پیشەسازی، پلانی پارێزگاری شوێنەوارە میژوویەکان، گەشەسەندنی ناوچە کۆن و مێژوویەکان، دیزاینی شار، پلانسازی هاتووچۆی شار، پلانسازی بۆ دام و دەزگا و خزمەتگوزاریە گشتی یەکان، پلانسازی ژێرخانی شار، پلانسازی گەشەسەندنی ئابووری ،پلانسازی کۆمەڵایەتی، بۆ ڕیکخستنێکی باشتری شار بە شێوەیەکی گشتی و شارەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، لە ڕێی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی وە دانانی پرۆگرام بۆ گەشەسەندی شارەکان لە کاتێکدا شارەکان ڕۆژ لە دوای رۆژ لە گەورەبووندان وە ژمارەی دانیشتوانیش لە زۆربوندان وا تا دێت ژیانی شار ئاڵۆز تر دەبێت.

لە بەر ئەم هۆکارانەی ئاماژەی پێدرا گرنگی بوونی شارسازی بۆ رێکخستنی شارەکان بۆتە ڕاستیەکی چەسپاو و حاشا هەڵنەگر.

گرنگى بەش لە بازاردا

هەروەک چۆن ئەندازیاری پلانسازی)شارسازی( دەرچوو لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێرن لە هەموو داموو دەزگا خۆجێیی و حکومیەکاندا و کاری خۆیان بکەن، بە هەمان شێوە  دەتوانن هەموو جۆرە بەرپرسیارێتی یەک بگرنە ئەستۆچ لە داموو دەزگا حکومیەکان یان لە ڕێکخراوە جیاوزەکانی تری نێو کۆمەڵگا ،کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری خانووبەرە، هەروەها کارکردن وەک ڕاوێژکار لەگەڵ هاوکارە ئەندازیارەکانی تریان وەک تەلارساز و ڕووپێو لە بوارە چیاوازەکانی تەلارسازی و رووپێوکردن، کارکردن وەک خۆبەخش لە هەندێ سێکتەری تایبەت .

بەهۆی سروشتی فرە تایبەتمەندی لە پڕۆگرامی بەشەکەمان وە ئەو ڕۆڵە گرنگەی ئەندازیاری پلانساز هەیەتی لە بوارە جیاوازەکان دا، دەرچوەکانمان ئەتوانن کاری جۆراو جۆر لە شوێنی جیاواز ئەنجام بدەن لە ڕێی پیشەکەیانەوە. 

گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا

1- پێویستە لەخۆت بپرسیت کە “شارسازی چی دەگەیەنێت؟” ، بەشێوەیەکی سانا شارسازی واتە ەونەری گۆڕینی فەزا بۆ شوێن، وەکو شارساز یان پلانەر، پێویستە هەستیت بە ئەنجامدانی کاری دیزاین وە ڕێگە خۆشکردن و ئاسانکاری بۆئەنجامدان و فەراهەم کردنی نشینگەی گونجاو)شوێنی نیشتەجێ( بۆهاوڵاتیان لە هەر یەک لە شارۆچکە و شارە گەورەکاندا.

2- لە کاتێکدا كۆمەڵگا شاریەکان بە بەردەوام لە بەرەوپێشچون و فراوانبووندان لە ڕێی گەشەسەندنی بەردەوام و زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان، گەشەسەندنی ئەم شارانە پێویستی بە کۆنترۆڵ هەیە لە ڕێی ئەنجامدانی جۆرە جیاوازەکانی پرۆسەی شارسازی و بەرنامەرێژی بەردەوام وەک ماستەر پلان، پلانی گەشەسەندن و دیتەیڵ پلان و ەتد ….

3- وەک شارسازیان پلانەرئەتوانیت هاریکارێکی باش بیت بۆ ئاراستەکردنی گەشەسەندنی شارەکان لە ڕێگەی ئامادەکردنی پلان و دیزاینی گونجاو لە ڕووی کۆمەڵایەتی ئابووری وە هەروەها فیزیکی)سترەکچەر( بۆ شارەکان. بەشێوەیەک کە ئەم پلانانە رەنگدانەوە و وەڵامدەرەوەی پێداویستیەکانی دانیشتوان بن، وە ببنە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی جۆرایەتی ژیانی خەلک، پارێزگاریکرن و پاراستنی ژینگەی سرووشتی و فیزیکی وە هەروەها ببنە هۆی هاندانی گەشەسەندنی ئابووری لە شارەکاندا.

4- لەبەر ئەوەی تاکە بەشی ئەندازیاری تایبەتمەندین بەبواری شارسازی لە هەریمی کوردستان، بۆیە ئەرکمان پێگەیاندنی پێشەنگە لە کادر و و شارەزا لە بواری خوێندی پلانسازی و شارسازی پرۆفیشناڵدا لە ڕێگەی فێرکردنی کردەیی کە ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگا بێت، وەەەروەها هاندانی داەێنانی بەردەوام لە پراکتیزە کردنی پرۆسەی بەرنامەرێژیدا  .

بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکانەش ئەم خاڵانە پەیڕەو دەکەین:

1- پێگەیاندنی پێشەنگ لەبواری دیزاین کردن و بنیاتنانی شوێنی نیشتەجێی نوێ.

2- گرتنەبەری شێوازێکی ئەزموونی بۆ خوێندنی شارسازی بە جۆرێک کە تێگەیشتن لێی لە گۆشەنیگای جیهانی و فرەکەلتورییەوەبێت.  

3- بنیاتنانی پەیوەندییەکی پێشەنگانە لەگەڵ شارەزایانی بواری شارسازی بۆ ئاگاداربون لە چالاکییە زانستییەکانمان بە شێوەیەکی بەردەوام وە بەکارەێنانی ئەنجامی لێکۆلینەوەکانمان بۆ گێڕانی رۆڵی کاریگەریان لەسەر پرۆسەی شارسازی شارەکان. 

خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ

بواری کاری پلانەر یان ئەندایاری پلانساز بوارێکی فراوانە کە کۆمەڵێک بوار لە خۆی دەگرێت وەک بەرنامەرێژی لەم بوارانەدا، ماستەرپلان، دیزاینی شار، ئابووری، کەلەپوور، ڕاوێژکاری هاتووچۆ، ژینگە ،بەردەوامی و زانستی ژینگە، راوێژکاری دیزاینی شار، بەرنامەرێژی پێگەیی، بەرنامەرێژی شوێنی کات بەسەربردن، پلانی گەشەسەندن، گەشتوگوزار، دووبارە بنیاتنانەوەی سەنتەری شار.

شارسازەکان لە داموودەزگا جیاوازەکانی حکومەت دامەزراون وە هەروەها لە کەرتی تایبەت کار دەکەن بۆ نمونە:وەزارەتی خانووبەرە، پاراستنی ژینگە، ئەنجومەنی پلاندانان و گەشەسەندن، لەوانە، بەشی ماستەر پلان ،پەیمانگاکانی لێکۆڵینەوەی زانستی، نوسینگەی خانووبەرە و پلانسازی شار، بەشی گەیاندن، دەسەڵاتە خۆجێییەکان و گەشەسەندنی کۆمەڵگا  .

خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت 

دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە هەلگری نازناوی ئەندازیاری پلانسازی شار

 خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە

ئەو خوێندکارەی بییەوێت لەم بەشە وەربگیرێت دەبێت قۆناغی ئامادەیی بەشی زانستی تەواو کردبێت وە کۆنمرەی لە سەروو 90 نمرەوە بێت، یاخوود یەکێک بێت لە یەکەمەکانی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم لە یەکێک لە بەشە ئەندازەییەکان . 

ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى

Professor/Dr. Walid Mostafa Khammas-1

Assistant Professor/Dr. Hoshyar Qadir Rasul-2

Assistant Professor/Dr. Hussein Darwish Mohammed-3

Assistant Professor/Dr. Othman Karim Mohammed-4

Lecturer/Dr. Esam Mohammed Aziz-5

Lecturer/Dr. Chro Ali Hamza-6

Lecturer/Mrs. Binaiy Yasin Rauf-7

Assistant Lecturer/Mr. Tahir Mohammed Abdulkarim-8

Assistant Lecturer/Mrs. Lizan Kamal Othman-9

Assistant Lecturer/Mr. Sirwan Ghafoor Salim-10

Assistant Lecturer/Mr. Diar Fatah Abdwlrahman-11

Assistant Lecturer/Mrs. Sara Dhiaadin Bahadin-12

Assistant Lecturer/Mr. Karzan Saleem Ismail-13

Assistant Lecturer/Mr. Faruq Baqi Sharif-14

MSc Engineer/Mr. Rezhan Osman Muhammad-15

ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ گەر هەبێت

Mr. Tahir Mohammed Abdulkarim

07709192181

tshikhani@yahoo.it

ناوى برڕیاردەرى بەش

(Mr. Sirwan Ghafoor Salim (Assistant Lecturer

ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)

Head of board/Mr. Tahir Mohammed Abdulkarim-1

Decider of board/Mr. Sirwan Ghafoor Salim-2

Member/Ass. Prof. Dr. Alan Faraidwn Amin-3

Member/Dr. Rozhin Kamal Muhammad-4

Member/Prof. Dr. Walid Mustafa Khamas-5

Member/Dr. Esam Muhammad Aziz-6

Member/Dr. Hussein Darwish Muhammad-7