كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌شى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن
به‌شى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن سه‌ر به‌ كۆلێجى ته‌كنیكى ئه‌ندازیاریه‌ له‌ زانكۆى پولیته‌كنیكى سلێمانى ، خوێندن له‌م به‌شه‌ چوار ساڵه‌ و شوێن و ناونیشانى له‌ كه‌مپى كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كانى سلێمانى، له‌ گه‌ڕه‌كى چوارچراى شارى سلێمانیه‌.

كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مێژووى به‌ش
به‌شى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن له‌ ساڵى خوێندنى 2005-2006 دامه‌زراوه‌، له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م به‌شه‌ به‌ ناوى (به‌شى ئه‌ندازیارى په‌یوه‌ندییه‌كان) دامه‌زرا، و پاشان گوڕدرا بو (به‌شى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن)، له‌ بیناكانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى ده‌وام ده‌كرا و له‌ساڵى خوێندنى 2007-2008 ئه‌م به‌شه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ كه‌مپى كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كانى سلێمانى پاش ته‌واو بوونى دروستكردنى كه‌مپه‌كه‌.
یه‌كه‌م وه‌جبه‌ى ده‌رچووانى خوێندكارانى به‌شى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن له‌ ساڵى خوێندنى 2008-2009 بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسیان پێبه‌خشرا كه‌ (25) خوێندكار بوون. و خوێندنى ماسته‌ر له‌ ساڵى خوێندنى ( 2014-2015) كراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا (3) خوێندكار بڕوانامه‌ى ماسته‌ریان به‌ده‌ستهێناوه‌ و (3) خوێندكارى ماسته‌ر له‌ قۆناغى توێژینه‌وه‌دان.

 ئامانجى كردنه‌وه‌ى به‌ش
ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه‌ بۆ پێگه‌یاندنى ئه‌ندازیارى پسپۆر له‌ بوارى ئه‌ندازیارى گه‌یاندندا كه‌ بتوانێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نوێترین ته‌كنه‌لۆژیاى بوارى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن بكات و له‌و كومپانیایانه‌ كار بكات كه‌ پسپۆرن له‌و بواره‌دا.

 گرنگى به‌ش له‌ بازار و كۆمه‌ڵگادا
به‌شێكى زۆرى ده‌رچووانى به‌شى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن، له‌ كۆمپانیاكانى مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت وته‌نانه‌ت كۆمپانیاكانى بوارى (IT) و تۆڕه‌كان (نێتوه‌ركینگ) دامه‌زراون و كار ده‌كه‌ن. بۆ به‌رده‌وامى دابینكردنى ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ بۆ هاوڵاتى و كۆمه‌ڵگادا.

خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت
ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن و بڕوانامه‌ وه‌رده‌گرن له‌م به‌شه‌ ، ناونیشانى (ئه‌ندازیار) وه‌رده‌گرن و ده‌توانن ببن به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتى ئه‌ندازیارانى كوردستان.

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکی هەبێت زۆر سەرکەوتوو دەبێت لەم بەشە

ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ باكگراوندیان له‌ ماتماتیك و فیزیا و هه‌روه‌ها له‌ زمانى ئینگلیزى باشبێت ، باشتر له‌ وانه‌كان تێده‌گه‌ن و گرنگیشه‌ كه‌ ویست وئاره‌زووى له‌م پسپۆڕییه‌دا هه‌بێت.

 ناوى ستافى مامۆستایانى به‌ش به‌ زمانى ئینگلیزى

1- Salim Qadir Muhammed                                          Lecturer                     Head Of Communication Department
2- Dana Salahaldin Abdullah                          Assistant Lecturer                Reporter Of Communication Department
3-                                                                         Dr. Asaad Mubdir Jasim                                            Professor
4-                                                                         Dr. Haitham Karim Ali                                               Professor
5-                                                                         Dr. Muhammed Abdullah Hussain                 Assistant Professor
6-                                                                          Dr. Akram Hatem Shadhar                                         Lecturer
7-                                                                          Chnar Hussain Aziz                                                    Lecturer
8-                                                                          Rawaz Hussain Abdullah                                            Lecturer
9-                                                                          Awder Muhammed Ahmed                                         Lecturer
10-                                                                        Zainab Safaa Ali                                          Assistant Lecturer
11-                                                                        Ahmed Saeed Muhammed                            Assistant Lecturer
12-                                                                        Shorsh Ahmed Rasheed                               Assistant Lecturer
13-                                                                        Avin Uthman Hassan                                    Assistant Lecturer
14-                                                                        Kawan Fayeq Ahmed                                   Assistant Lecturer
15-                                                                        Bakhtyar Ali Karim                                      Assistant Lecturer
16-                                                                        Halgord Nawzad Aewl                                  Assistant Lecturer
17-                                                                        Muhammed Khalid Khidhr                             Assistant Lecturer
18-                                                                        Bakhtyar Abdullah Sharif                              Assistant Lecturer
19-                                                                        Avin Rawf Hamza                                         Assistant Lecturer
20-                                                                                  –                                  Hozan Nihad Muhammed Fhadhil
21-                                                                        Bzhar Rahman Othman                                 Assistant Lecturer
22- Jihan Salah Abduljabar                                 Lecturer                                                                    Study Leave
23- Hemn Ismaeil Aziz                                        Assistant Lecturer                                                      Study Leave
24- Hoshyar Jabar Muhammed                            Assistant Lecturer                                                      Study Leave
25- Omid Ismaeil Aziz                                        Assistant Lecturer                                                      Study Leave
26- Khilan Othman                                             Assistant Lecturer                                             Motherhood Leave
27- Alla Hassan Hmed                                         –                                                                     Motherhood Leave
28- Hadeel Akram Anwar                                     –                                                                     Motherhood Leave
29- Paiwend Serwer Muhammed Salih                   –                                                                                       Leave

 ناوى سه‌رۆكى به‌ش

سالم قادر محمد ژ. موبایل 07717367900 ئیمیلى زانكۆ: salim.muhammed@spu.edu.iq

ناوى بڕیارده‌رى به‌ش

دانا صلاح الدین عبدالله

ناوى سیانى ئه‌نجومه‌نى به‌شى ئه‌ندازیارى گه‌یاندن
1- سالم قادر محمد سه‌رۆك
2- دانا صلاح الدین عبدالله ئه‌ندام
3- د. أسعد مبدر جاسم ئه‌ندام
4- د. هیپم كریم علی ئه‌ندام
5- هه‌ڵگورد نه‌وزاد عه‌ول ئه‌ندام