کورتەیەك لەسەر بەش

بەشی سیستەمەکانی داتابەیس یەکێکە لەو سێ بەشەی کەسەربە پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر/ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکە. خوێندن لەم بەشە (٢) ساڵە و ناونیشانی پەیمانگە بەم شێوەیەیی خوارەوەیە:

هەرێمی کوردستان- سلێمانی- قڕگە – شەقامی ورمێ – گەڕەکی ماردین ٣٢٧ – کۆڵانی ٧٦.

کورتەیەکی مێژووی لەسەر بەش

بەشی سیستەمەکانی داتابەیس یەکەم بەشی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەرە و ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ دامەزراوە. هەر بە هەمان ناوەوە ماوەتەوە هەتا ئێستا. ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە لەساڵی یەکەمدا لەم بەشە دەوامیان کردووە (٤١) خوێندکار بوون وە لەو ڕێژەیە (٣٩) خوێندکار بەسەرکەوتوویی قۆناغی یەکەمیان بڕیوە.

ئامانجی کردنەوەی بەش

ئامانج لە کردنەوەی بەشی سیستەمەکانی داتابەیس بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی ڕۆشنبیرە بە زانستی کۆمپیوتەر بەگشتی و بەتایبەت سیستەمەکانی داتابەیس کە لە ساڵی (٢٠٠٣- ٢٠٠٤) پەیمانگەی هاوشێوەی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر دەگمەن بووە وکردنەوەی بەشەکە پێویستیەکی گرنگ بووە. 

گرنگی بەش لە بازاڕدا

وەکو هەموومان دەزانین کە تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەرەوپێشچووندایە و ئەم بەرەوپێشچوونەش کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ژیانی ڕۆژانە چونکە تاڕادایەکی زۆر ژیانی ئاسان کردووە. نموونەیەکی زۆرسادە، کاتێك کەسێك بیەوێت لە یەکێك لە مارکێتەکاندا بازاڕی خۆی بکات پێویستە سەردانی یەکێك لە بازاڕەکان بکات و کەلو پەلەکانی هەڵبژێرێت و لە کۆتایدا بۆ هەژمارکردنی شتومەکەکان بچێتە لای کاشێرەکە. لێرەدا گرنگی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا دەردەکەوێت چونکە کاشێرەکە پێویستی بە سیستەمێکی داتابەیس ئەبێت بۆ ئەوەی ئەو کەلو پەلانە لە ماوەیەکی زۆر کەمداو بەکەمترین هەڵە تۆمار بکات. بەمەش زۆرترین کڕیار ئەتوانن لە ماوەیەکی کەمدا بازاڕی خۆیان بکەن و لە هەمان کاتیشدا ئامارێکی ڕاست و دروست لەبەردەست ئەبێت بۆ ژمارەی کڕیارەکان و سەرجەمی ئەو کەلوپەلانەی کڕیویانە. بە هەمان شێوە ئەم سیستەمی داتابەیسە بۆ زۆربەی دامەزراوە خزمەت گوزاریەکانی تریش سودی لێ وەرگیراوە وەك نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان و کتێبخانەکان و هتد…

گرنگی بەش لە نێو کۆمەڵگادا

لێرەدا ئەتوانین گرنگی ئەم بەشە بۆ کۆمەڵگا لە دوو خاڵی زۆر گرنگدا بخەینە ڕوو. یەکەمیان، خوێندکار کاتێك لەم بەشە وەردەگیرێت بە دوو ساڵ ئەتوانێت خوێندنەکەی تەواو بکات و ببێتە خاوەنی بڕوانامە، بەمەش ئەو خوێندکارانە/کەس و کاریان کە داهاتی ماددیان لاوازە یان کاتیان کەمە سودمەند ئەبن. دووەمیان، وەکو پێشتر باس کرا گرنگی سیستەمەکانی داتابەیس لە هەموو ئەو سێکتەرانەی کە گاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانە و بژێوی خەڵك هەیە.

خوێندکار کە تخرج دەکات ئەتوانێت چ کارێك بگرێتە ئەستۆ؟

خوێندکار ئەتوانێت وەکو دروستکەری داتابەیس بەڕێوەبردنی، بەڕێوەبردنی ئایتی دامازراوەیەك، دروستکردنی وێب سایت وە هەروەها کاری ئیداریش بکات بە بەکارهێنانی کۆمپیتەر.

 خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێك وەردەگرێت؟

خوێندکار ناونیشانی مدرب فنی یان مسجل بیانات کاتێك کە لە دامەزراوەیەکی حکومی دادەمەزرێت.

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باگراوندێکی هەبێت زۆر سەرکەوتوو دەبێت لەم بەشە؟

خوێندکار پێویستە کۆنمرەی وانەی بیرکاری و ئینگلیزی لە ٪٧٠ کەمتر نەبێت.

ناوی سیانی ستافی ئەکادیمی بەش بە زمانى ئینگلیزى

 

م.یاریدەدەر                              ماستەر                                          Chra Ali Kamal

نیەتی                                    ماستەر                                        Rebwar Rashid Aziz

م.یاریدەدەر                             دکتۆرا                                         Dina Nihad Abdulaziz

مامۆستا                                 ماستەر                                        Haval Muhammad Sidqi

م.یاریدەدەر                            ماستەر                                        Dlshad Jaafar Hseen

م.یاریدەدەر                            ماستەر                                        Tara Yusf Mawlwd

م.یاریدەدەر                            ماستەر                                        Kanar Tahi Hama Salih

م.یاریدەدەر                            ماستەر                                        Manal Ali Atiya

م.یاریدەدەر                            ماستەر                                        Rwnak Mahmud Bomba

نیەتی                                    ماستەر                                        Sham Ali Tofiq

نیەتی                                    ماستەر                                        Nahro Kamal Saaid

نیەتی                                    ماستەر                                        Kosar Ibrahim Mirza

ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ

 چرا علی کمال –  ٠٧٧٠٣٥٣٥١٠٠

                             chraalikamal@yahoo.com                              

 

ناوی بڕیاردەدەری بەش

   ڕێبوار رشید عزیز

ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)

چرا علی کمال         سەرۆکی لیژنە

ڕێبوار رشید عزیز         ئەندام

دڵشاد جعفر حسین          ئەندام

نەهرۆ کمال سعید           ئەندام

منال علی عطیە             ئەندام