کورتەیەک لەسەر بەش

بەشى باخدارى و دیزاینى دیمەنی سروشتی پێكدێت لە دوو زانستی سەرەكى یەكەم زانستی باخدارییە, كە بریتیە لەو زانست و هونەرەى كە ئەكۆڵێتەوە لە گەشەى ڕووەك و كارلێكردنیان لەگەڵ سروشتى دەوروبەریان لە (خاك, هەوا و ئاو). زانستی دووەم دیزاینى دیمەنی سروشتی یە كە خۆى ئەبینێتەوە لە هونەر و پرۆسەى دیزاین كردن و دانانى پلان بۆ بەشێوەگەیاندنى شوێنەكان لە هەریەكە لە ژینگەى شار و شارۆچكە و لادێكان. كۆكردنەوەى ئەم دوو پیشەیە لەم بەشەدا وادەكات كە بەشەكە فراوانتربێت, كە تیشك دەخاتە سەر ئیشكردن لە ڕووبەرێكى گەورە وەك پلاندانان بۆ دیزاینى پاركە گشتیەكان بۆ ڕووبەرێكى بچوكتر وەك دیزاینى باخچەكان و باخچەى ژورەوە.

 

ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگەیەکە ؟ خوێندن لە بەش چەند ساڵە ؟ شوێنەکەى؟ واتە ناونیشانى تەواوى

پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ/ ٢ سالە/ كوردســــــــــتانی عیراق/ پاریزگای سلیمانی/ بەکرەجۆ

کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش

ئەم بەشە بۆ یەکەم  جارە کە لە سالی خویندنی 2018-2019 لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ کراوەتەوە, وە لە توانيايدا هەبووە كە خويندكار وەربگریت, سیستەمی خوێندن لەم بەشە بۆلۆنایا كە سیستەمێكی پەروەردەیی ئەوروپیە,لەم سیستەمەدا خوێندكار دەبێت 120 یەكە وەربگرێت بە دووساڵی خوێندن بۆ ئەوەی پێویستییەكانی پرۆگرامی دبلۆم پر بكاتەوە.  هەر وانەیەك ژمارەی یەكەی تایبەتی خۆی هەیە. پێویستە خوێندكار 120 یەكە وەربگرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لەم بەشە دەربچێت. هەر یەكەیەك یەكسانە بە 25 كاژێری خوێندن. لە سەرەتای دەستپێكردنی ساڵی یەكەمی خوێندن دا خوێندكار كۆرسێكی رێپیشاندەر وەردەگرێت لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە كەتیایدا خوێندكاران ئاشنا دەكرێت بە یەكترو بە پەیمانگا و بەش و زانیاری لەسەر ئەو یەكانەی كەدەبێت وەریبگرن.

ئامانجى کردنەوەى بەش

  • تێگەیشتن لە ڕەهەندە جیاوازەكانى باخدارى.
  • بەستنی پەیوەندی لە نێوان پەیمانگاكانی فێركردن و توێژینەوە و حكومەت .
  • بەدەستهێنانى زانیارى تیۆرى لەسەر بنەما سەرەكیەكانى هەریەك لەباخدارى و دیمەنی سروشتی.
  • بەدەستهێنانى زانیارى زانستى بەجۆرێك بتوانرێت بەشێوەى كردارى بەكاربهێنرێت.
  • دیزاینكردن و جێبەجێكردنی دیزاین لە چەند شوێن بە قیاسی جیاواز.
  • دیزاینكردن و چارەسەركردنى كێشەكانى دیمەنی سروشتی, هەر لەهەنگاوى یەكەمەوە, بەدەستنیشانكردنى كێشە, بۆ هەڵسەنگاندنى شوێنەكە, شێوازى دانانى بیرۆكەى پڕۆژە و هەنگاو بە هەنگاو گەشەكردنى دیزاین تا گەیشتن بە دیزاینى كۆتایى.
  • هەبونى زانیارى باشتر لەسەر وردەكاریەكانى باخدارى و دیزاینى دیمەنی سروشتی , بە ئاگابون لە بەشى نازیندووى دیمەنی سروشتی (ڕێگە, جێگاى دانیشتن , كەپر …. هتر) و بەشى زیندووى (دار, دەوەن, پەرژین, گوڵ,چیمەن….. هتر).
  • تێگەیشتن لە دیمەنی سروشتی وەك دروستكردنى دەوروبەر (ژینگە) كە بەستراوە بە لایەنى هەریەك لە جوانى , كۆمەڵگا, زینەوەران و كلتور.

 

گرنگى بەش لە بازاردا

گرنگی بەش ئامادەكردنى پسپۆرى تایبەت لە بوارى پلان دانان, دیزاین, جێبەجێكردن و بەڕێوەبردنى پارك, باخچە, شوێنە گشتیى و تایبەتیەكان لە ڕێى دۆزینەوەى نوێ و بەشێوەیەكى ئەندازەیى و بەپێى بنەماى ئەكادیمى و توێژینەوەى زانستى لە بازاردا.

گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا

گرنگیدان بە گەیاندنى ئەم زانیاریە زانستى و هونەریانە بۆ خزمەتى هاوڵاتیان لە ڕووى ژینگەیى و تەندروستیەوە.

خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟

  • خوێندكارەكان دەتوانن هەندێك پرۆگرامی كۆمپیوتەری وەك  ئوتوكاد, سكیچ ئەپ و فۆتۆشۆپ بەكاربهێنن.
  • خوێندكارەكان دەتوانن دیزاینى دیمەنی سروشتی بكەن.
  • خوێندكارەكان دەتوانن كە بەكردار ڕووەكەكان بڕوێنن.
  • خوێندكارەكان دەتوانن تواناى خۆیان نیشانبدەن لە بوارى دیزاینكردنی دیمەنی سروشتی.
  • پیشاندانى ڕێگا سەرەكییەكانى دیزاینكردن تایبەت بە دیزاینى دیمەنی سروشتی بە قیاسى گونجاو.
  • گەشەكردنى دیزاینى پێشنیازكراوى داهێنەرانە, بەهۆى سەلماندنى تێگەیشتن لە بەرز و نزمى خاك, ڕێڕەوە ئاویەكان, مادەیى ڕووەك, شێوازى بەكارهێنانى زەوى و ئەو شوێنەى كە پرۆژەكەى تێدایە.
  • خوێندكارەكان لە توانایاندا دەبێت كە سەرپەرشتى و چاودێرى پرۆژەكان بكەن لەهەردوو بوارەكەدا.

 

خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟

دواى دەرچوون لە كۆتا تاقیكردنەوەى كۆرسەكان, خوێندكاران بڕوانامەى تایبەت (دیبلۆم) لە بەشى باخدارى و دیزاینى دیمەنی سروشتی وەردەگرن, كە دەتوانن كاربكەن لە پارك و باخچە گشتیەكان, باخ , خانووى داپۆشراو تایبەت بە ڕووەكى جوان و نەمامگەكان, و هەروەها كاربكەن وەك گرافیك دیزاینەر.

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟ 

خویندکار دەبیت دەرەرچووی ١٢ ئامادەیی  بەشی زانستی بیت,وە زانیاری باشی هەبیت لە پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر، هونەری وینەکیشان، زمانی ئینگلیزی و زانستی بیرکاری.

 

ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى ( تەنها میلاک وە تەنها هەڵگرانى نازناوى زانستى یان هەڵگرانى بروانامەى دبلۆمى بالا یان ماستەر یان دکتۆرا)

Ardalan Jalal Majeed

Rebin Abdalrahman Qadir

Marewan Abdulkarim Ali

Arsalan Aziz Marf

Nozad Ali Qader

Mohammedserwan Abdulkarim shekh Mohammed

 

ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ گەر هەبێت

Ardalan Jalal Majeed

Ardalan.majeed@spu.edu.iq

07701202423

07719901917

Info@spu.edu.iq

Landscape-bti @spu.edu.iq

ناوى برڕیاردەرى بەش

Rebin Abdalrahman Qadir

 

ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)

Ardalan Jalal Majeed

Rebin Abdalrahman Qadir

Arsalan Aziz Marf

Nozad Ali Qader

Mohammedserwan Abdulkarim shekh Mohammed