کورتەیەک لە سەر بەش

بەشى پەرستارى لە پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەماڵ بەشێکى زاستى و ئەکادیمى و پیشەییە لە بوارى تەندروستیدا, بۆیە  پێویستە خوازیارانى ئەم بەشە پۆلى دوانزەى زانستیییان تەواو کردبێت و نمرەى پێویستیان بە دەست هێنابێت لە ڕێگەى ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا. دەرچوانى ئەم بەشە دەبنە خاوەنى بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى  لە ماوەى دوو ساڵدا.

ئەم بەشە سەر بە چ کۆلێج یان پەیمانگایەکە؟خوێندن لە بەش چەند ساڵە؟شوێنەکەی؟

لە پەیمانکاى تەکنیکى چەمچەماڵ سەر بە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانی/ وەزارەتى خویندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى. خوێندن دوو ساڵە, بەشەکەمان لە ناو بیناى پەیمانگاى تەکنیکى چەمچەمال دەکەوێتە شەقامى سەرەکى چەمچەماڵ _ سلێمانى دەروازەى شارۆچکەى چەمچەماڵ.

کورتەیەکی مێژووى لەسەر بەش

ئەم بەشە لە ساڵى (2000-2001) لە شارۆچکەى چەمچەماڵ بە ناوى بەشى پەرستارى دامەزراوە بۆ ساڵى یەکەم (32) خوێندکارى وەرگرتووەو تاکو ئێستاش بە هەمان ناو بەردەوامە.

لە ساڵى 2000-2001 دامەزراوەو ساڵى یەکەم 32 خویندکارى وەرگرتووە بۆ ئەمساڵى خوێندنى 2017-2018 زیاتر لە 200 خوێندکارى لە هەردوو بەشى ئێواران و بەیانیان بڕوانامەیان وەرگرتووە

ئامانجى کردنەوەى بەش

پێگەیاندنى کادرى ناوەەندییە لە بوارى پزیشکى کە دەرچووەکانى دەبنە خاوەنى بڕوانامەى تەکنیکى لە بوارى پەرستارى.

گرنگى بەش لە بازاڕدا

دەرچوانى ئەن بەشە لە هەردوو سێکتەرى گشتى و تایبتەتیدا کاربکەن لە بوارى تەندروستیدا دەتوانن پێداویستى بازاڕ پڕبکەنەوە.

گرنگى بەش لە نێو کۆمەڵگەدا

لەبەرئەوەى ژمارەى دانشتوانى ئەم شنورە لە زۆربوندایە, کۆمەڵێک ناحییەو گوند دەکەوێتە سنورى جوگرافیاى ناوچەکەمانەوە بۆیە بەشەکەمان وەکو تاکە بەشى پزیشکى لە سنورەکەدا گرنگیەکى زۆرى هەیە بۆ پڕکردنەوەى پێداویستى نەخۆشخانەکان بە  کادرو ستافى تەندروستى بۆ خزمەتى هاوڵاتیانى ناوچەکە.

خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت

کاتێک خوێندکار ئەم بەشە تەواو دەکات ناونیشانى (پەرستارى  پەیمانگا) وەردەگرێت و دەتوانێت وەکو یاریدەدەرى پزیشک لە سەرجەم هۆبەو یەکەکانى ناو نەخۆشخانەکان کار بکات وەکو (پێشوارزى و فریاکەوتنى خێرا , نەشتەرگەرى, هۆڵەکانى بوژانەوەى ورد, چاودێرى ژنان و منداڵان و پێگەیشتوان ,هتد ).

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکی هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لەم بەشە

خوازیارانى ئەم بەشە پێویستە لە ڕوى سایکۆلۆژى و فیزیاییەوە خاوەنى جەستەیەکى چالاک و تەندروست بێت. سەرەڕاى بە دەست هێنانى نمرەىپێوست بۆ ئەم بەشە

 مەرجە سەرەتاییەکانى وەرگرتنى خوێندکار

  • لە ڕووى جەستەییەوە:

 نابێت کێشەى (بینین , بیستن, لەرزۆکى لە پەلەکان , نەخۆشى گواستراوە, نەخۆشى دەروونی, هتد) هەبێت.

  • لە ڕووى ئیتیکیەوە:

خوازیا پێنویستە خاوەنى کەسایەتیەکى بەهێزو گیانى هاوکارى و چاکەخوازى تێدابێت.

  • لە ڕووى کۆمەڵایییەوە:

خوازیار خاوەنى پلەو پایەى کۆمەڵایەتى بەرز بێت بە گشتى هەڵسوو کەوت و مامەڵەى لە گەڵ خەڵکیدا گونجاوو دروست بێت وە نابێت هیچ پێشینەیەکى خراپ و تاوانێکى دیارى لێبینرابێت.

  • لە ڕووى پەروەردەییەوە:

خوازیار پێویستە شارەزایى لە زمانى ئینگلیزى و هەریەک لە وانەکانى کیمیاو زیندەزانى هەبێت.