کورتەیەک  لەسەر بەش

بەشى ئەندازيارى نەوت و ووزە سەر بە كۆليجى تەكنيكى ئەندازيارى يە لە زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى و دەكەوێتە ناو كامپى كۆليجە تەكنيكييەكان لە گەرەكى چوارچرا. خوێندن لەم بەشەدا چوارساڵە و خوێندكار دواى دەرچوونى بڕوانامەى بەكالۆريۆس لە ئەندازيارى نەوت و ووزەى پێ دەبەخشرێت. 

کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش

بەشى ئەندازيارى نەوت و ووزە لە ساڵى خوێندنى 2016-2017 دامەزراوە. لە سەرەتاى كردنەوەيدا 50 خوێندكارى بۆ خوێندنى بەيانيان و 23 خوێندكاريش بۆخوێندنى ئێوارانى وەرگرتووە. ئێستاش لە خوێندنى بەيانياندا سێ قۆناغ هەيە و كۆى گشتى خوێندكارەكانى هەر سێ قۆناغەكە بريتييە لە ( 96) خوێندكار. هەروەها لە خوێندنى ئێواراندا تەنها قۆناغى دووەم و سێ يەم هەيە كۆى گشتى خوێندكارەكانى ئێواران بريتييە لە (51) خوێندكار.

ئامانجى کردنەوەى بەش

ئامانجى كردنەوەى ئەم بەشە بريتييە لە پێگەياندن و ئامادەكردنى ئەندازيارى نەوت و ووزە ى بە توانا و شارەزا بە جۆرێك كە ئەو بۆشاييانە پڕ بكەنەوە لە كەرتى پيشەسازى نەوت و ووزە لە هەرێمى كوردستان بە كادرى ناوخۆ.

گرنگى بەش لە بازاردا 

لەم دواييانەدا كەرتى پيشەسازى نەوت و ووزە لە هەرێمى كوردستان، زۆر بە خێرايى پەرەيسەند وئێستا يە بۆشاييەكى ديار هەيە لە كەمى كادرى شارەزاى ناوخۆ لەو بوارە. بۆيە هەلێكى باش هەيە بۆ دەرچووانى ئەم بەشە كاربكەن و سوود بە كەرتى نەوت و ووزە بگەيەنن.

گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا

هەرێمى كوردستان پێويستێكى زۆرى بە پسپۆرى ناوخۆى شارەزا هەيە لە بوارى نەوت و ووزە. دەرچووانى ئەم بەش ئەتوانن لەو كۆمپانيايانە كاربكەن و ڕۆڵيان هەبێت لە پێشخستنى كەرتى پيشەسازى نەوت و ووزە. هەرێمى كوردستان لە ئێستادا لە ڕووى ئابوورييەوە بە پلەى يەكەم پشتى بەستووە بە سامانى نەوت و غاز، بۆيە پەرەپێدان و گەشەسەندنى ئەم كەرتە پەرەپێدان و پێشخستنى كۆمەڵگاى لێدەكەوێتەوە و بنياتنانى ژێرخانى ئابوورى بەهێز بۆ كۆمەڵگا.

خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟

خوێندكار دواى دەرچوونى دەتوانێت كاربكات لە هەموو ئەو كۆمپانيايانەى كە تايبەتن بە كەرتى پيشەسازى نەوت و ووزە، هەر لە هەڵكەندنى بير و دەرهێنانى نەوت و پاڵاوتن و بەڕێوەبردنى هەروەها كاركردن لە بوارى ووزە، چونكە پشت بەستن بە ووزە تازەبووەكان ئامانجى سەرەكى ئێمەيە.

خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟

خوێندكارى دەرچوو لەم بەشەدا، سەرەتا وەكو هەموو بەشەكانى ترى ئەندازيارى لە بوارە جياكاندا نازناوى ياريدەدەرى ئەندازيارى پێدەبەخشرێت و لە سەنديكاى ئەندازياران مافى بوون بە ئەندامى هەيە و پاشان بە پێى ڕێنمايييەكانى سەنديكاى ئەندازياران نازناوى دەگۆرێت بۆ ئەندازيار و …. هتد.

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟ 

دەبێت خوێندكار دەرچووى بەشى زانستى بێت و پێشينەيەكى زانستى هەبێت لە بوارى زانستى كيميا و فيزيا و بيركارى.

ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى

Assistant Professor/Sarkawt Abdulrahman Saeed-1

MS.c/Bahman Fazil Fatih-2

Ph.D/Dr. Nabil Adel Taib-3

MS.c ( Lecture)/Zheno Karem Ahmad-4

MS.c ( Assistant Lecturer)/Ahlam Mohammad Shkwr-5

MS.c ( Assistant Lecture)/Baban Abdulwahid Baper-6

MS.c ( Assistant Lecturer)/Hawar Anwar-7

MS.c/Nuaman Jasim Flamarz-8

Ph.D Student/Sarwar Hasan Mohammad-9

ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ گەر هەبێت

Sarkawt Abduirahman Saeed

Head of Department

Mobile: 0773 038 7887

Email: Sarkawt.saeed@spu.edu.iq

ناوى برڕیاردەرى بەش

Bahman Fazil Fatih

ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)

1-Chairman/Sarkawt Abdulrahman Saeed

2-Member/Bahman Fazil Fatih

3-Member/Zheno Karem Ahmad

4-Member/Ahlam Mohammad Shkwr

6-Member/Baban Abdulwahid Baper