کورتەیەک لەسەر بەش

بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن یەکێکە لەبەشە زانستییەکانى پەیمانگەى تەکنیکى دوکان سەر بەزانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، لەقەزاى دوکان سەر بە پارێزگاى سلێمانییە، خوێندن لەم بەشە دوو ساڵە.

کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش

بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن یەکێکە لەبەشە زانستییەکانى پەیمانگەى تەکنیکى دوکان سەر بەزانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و سەر بەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە و لە قەزاى دوکان سەر بە پارێزگاى سلێمانیە. بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن بە فەرمانى سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ژمارە (٦٩١) لەبەروارى (٨/٥/٢٠١٦) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) ئەم بەشە بەڕووى خوێندکاراندا کرایەوە و لەهەمان کاتدا هەر لەو ساڵەشدا خوێندنى ئێوارانیش کرایەوە، شێوازى وەرگرتنى خوێندکاران لە ساڵى یەکەم بەسیستمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆ بوو، یەکەم وەجبەى  (٣١) خوێندکارى وەرگرت لەخوێندنى بەیانیان، هەروەها لەخوێندنى ئێوارانیش (٣٧) خوێندکار، بۆ خوێندنى ساڵى (٢٠١٨-٢٠١٩) کە وەجبەى دووەم دەکات (٩٨) خوێندکارى وەرگرتووە.

ئامانجى کردنەوەى بەش

١- پێگەیاندنى کادرى مام ناوەند و بەتوانا و شارەزا لەبوارى پەیوەندییەگشتییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان.

٢- پێگەیاندنى تاکێکى شارەزا و ڕاهێنراو بەبنەما زانستییەکان لەبوارى پرۆسەى بەبازاڕکردندا.

٣- دابین کردنى پێداویستیە مرۆییەکان بۆ هەردوو کەرتى تایبەت و گشتى لەبوارى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن.

گرنگى بەش لەبازاڕدا

ئەم بەشە بەشێکى نوێیە و سەردەمیانیە، لەئێستادا گرنگیەکى زۆرى هەیە لەبازاڕی کار و کۆمەڵگەدا، گرنگى ئەم بەشە لەبازاڕی کاردا خۆى دەبینێتەوە لە ئامادەکردن و پێگەیاندنى کادرى ناوەندى بۆ کارکردن لەبازاڕى کاردا لەبوارى پەیوەندییەگشتییەکان بە کەرتى تایبەت و گشتییەوە، هەم لەبوارى بازاڕگەرى و ئەو کارانەى کە تایبەتن بە پرۆسەى بەبازاڕکردنى کاڵا و شمەک و خزمەتگوزارییەکان، کە ئەمەش لەلایەن دەرچووانى ئەم بەشەوە دەتوانرێت بەڕێوە ببرێت.

گرنگى بەش لەکۆمەڵگەدا

بایەخێکى ترى بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن لەناو کۆمەڵگەدا ئەوەیە کە لەئێستادا کۆمەڵگە پێویستى بەم بوارانە و کەسی شارەزا و پسپۆر هەیە کە بەشێوەیەکى زانستى و ئەکادیمى ڕاهێنراون لەبوارەکەدا، کە بەشێوەیەک تواناى پڕکردنەوەى ئەو کەلێن و کەم و کوڕی و پێویستیانەى هەیە ئەمە لەلایەک، لەلایەکى تر گرنگى کارى پەیوەندى گشتى و پرۆسەى بەبازاڕکردن (مارکێتینگ) لەبازاڕی کاردا لەم ڕۆژگارەى ئەمڕۆدا ڕوو لەزیادبوونە.

خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟

دەرچووانى بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردن لەداهاتوودا کە لەم بەشەدا کە تخروج دەکەن دەتوانن کاربکەن لە:

١- لەبوارى پەیوەندییەگشتییەکان دەتوانن لەدام و دەزگا و ڕێکخراوەکان و کەرتى تایبەت و گشتى کاربکەن.

٢- لەبوارى بازاڕگەرى دەتوانن لە مارکێت و مۆڵە گەورەکان وەک بەڕێوەبەرى مارکێتینگ کاربکەن.

٣- لەبوارى پەیوەندى دبلۆماسى و نێودەوڵەتیدا دەتوانن لەنوێنەرایەتى حیزب و حکومەت و کونسوڵخانەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتى و ناوخۆییەکان کاربکەن.

٤- دەتوانن کاربکەن لەبوارى ڕاگەیاندن واتە لەدەزگاکانى ڕاگەیاندن بەهەموو جۆرەکانیەوە وەک (تەلەفزیۆن، ڕادیۆ، ڕۆژنامە و ماڵپەرە ئەلکترۆنیەکان).

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوو دەبێت؟

ئەو خوێندکارانەى ئارەزووى پێشکەشکردنى بەشى پەیوەندییە گشتیەکان و بەبازاڕکردن پێویستە رۆشنبیرییەکى فراوان و جۆراوجۆرى هەبێت لە بوارى راگەیاندن و تواناى پەیوەندیکردن و تارادەیەک شارەزایی لە زمانى ئینگلیزى هەبێت، ئارەزووى کارکردنى هەبێت لەداهاتوودا لەبوارى پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازاڕکردن.

ناوى سیانى ئەکادیمى بەش

1-Harmn Sherko Nasralddin

2- Chnar Omer Abdulkareem

3- Araz Ali Abdulrahman

4- Asaad  Mustafa Faqi

ناوى بەرپرسی بەش

م.ى.هەرمن شێرکۆ نصرالدین

ژمارەى مۆبایل/ ٠٧٧٠١٣٦٥٣١٠

ئیمەیڵ/ harmn.sherko@spu.edu.iq

ناوى بڕیاردەرى بەش

ڕێواس مەولود حسین

ناوى سیانى ئەنجومەنى بەش

١      هەرمن شێرکۆ نصرالدین              سەرۆک بەش

٢      ڕێواس مولود حسین                   بڕیاردەرى بەش

٣      چنار عمر عبدالکریم                    ئەندام

٤      ئاراز على عبدالرحمن                 ئەندام

٥      اسعد مصطفى فقى                  ئەندام